ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
- تەندروستی
- 30 تەممووز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو خێزانێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی هەولێریان کردبوو، لەلایەن کەسێکەوە فێڵیان لێکرا و پارەکەیان لێ سەندرا، ئاڤا دەنگی گەیاندن، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕایانگەیاند کە تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە و تەواوی پارەکەش بۆ خێزانەکە گەڕێندراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی هەولێریان کرد، لەلایەن کەسێکەوە فێڵیان لێکراو لە دۆخێکی خراپدا مانەوە. دوای ئەوەی ئاڤا میدیا، کێشەکەیانی خستەڕوو، دەستبەجێ قایمقامی هەولێر هاتە سەر خەت و بەڵێنی بەدواداچوونی دا. هاوکات هۆتێلێکی بۆ خێزانەکە دابین کرد و پێی ڕاگەیاندن: "تا کێشەکەتان چارەسەر دەبێت، ئێمە لە خزمەتتاندادەبین."
لێدوانی فەرمی: قایمقامی هەولێر بە ئاڤای ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکە دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە. پەیوەندی بە خێزانەکەی ڕۆژهەڵاتەوە کراوە و هەموو پارەکەیان بۆ گەڕاندووەتەوە.
ئەو خێزانە وێڕای سوپاسکردنیان بۆ هێزە ئەمنییەکان و قایمقامی هەولێر، سوپاسێکی تایبەتیان ئاراستەی ئاڤا کرد بۆ گەیاندنی دەنگیان و بەهاناوەچوونیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






