فارس عیسا: حكومەتی كوردستان پابەند بووە بەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا كراوە
- بزنس
- 3 ئاب
ئاڤا نیوز
سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێككەوتن بووە و بەغدا غەدرێكی ئاشكرا لە خەڵكی كوردستان دەكات كاتێك جیاكاری لەنێوان مووچەخۆران دەكات.
لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بووە بەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا كراوە و ئەو ئەركانەی لەسەرشانی بووە وەك خۆی جێبەجێكردووە، هەر لە ئامادەكردنی لیستی مووچە و میزان موراجەعە و ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی و ئاساییكردنەوەی دۆخی هەناردەكردنی نەوت، پێویستە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دوانەخرێت.
بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە دەبووایە دوای خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج، دەستبكرێت بە ڕێكارەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت، بەنیگەرانییەوە بۆچوونمان وایە مامەڵەیەكی سیاسی لەگەڵ پرسی بژێوی خەڵكی كوردستان دەكرێت، لەكاتێكدا لە عێراق ڕێكارەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگی هەشت دەستیپێكردووە، كەچی تا ئێستا مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە نەكراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمموزی ڕەوانەی بەغدا کرد، ئاڤا زانیویەتی دەمێکە وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی حەوتی کردووە بۆ وردبینی، بەڵام ئەو کاتە وەزارەتی دارایی کوردستان دوایخستووە، سەرەنجام ئەمڕۆ کە سێ ڕۆژ لە مانگی هەشت تێپەڕیووە ڕەوانە کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دوایین وادە بوو بۆ چوار لیژنە هاوبەشەکەی نێوان هەولێر و بەغدا تا ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان لەبارەی پرسی نەوت، داهاتی ناوخۆ، بودجە و میکانیزمی بە بانکیکردنی مووچە ئامادە بکەن. بڕیار بوو ڕاپۆرتەکان پێشکەش بە لیژنەی باڵای وەزاریی بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بکرێن و دواتر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریان لەسەر بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە دیار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
23 کاتژمێر لەمەوپێش

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
10 کانوونی یەکەم

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕێژەی سوودی بانکی دابەزاند
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکانی سلێمانی و دهۆک دەکرێت
- بزنس
- 10 کانوونی یەکەم
بەغدا نزیکەی 24 ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی جووتیاران دەنێرێت
- بزنس
- 9 کانوونی یەکەم
هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگی نۆیان پێ نەدراوە
- بزنس
- 8 کانوونی یەکەم
چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵ لە زاری بەرپرسێکی حکومەتی عێراق






