ئەمریکا ڕێژەی سوودی بانکی دابەزاند

  • بزنس
  • 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەمریکا ڕێژەی سوودی بانکی دابەزاند

جیرۆمی پاوڵی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ سێیەم جار لە ئەمساڵدا ڕێژەی سوودی دابەزاند، دوای ئەوەی چەندین جار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای کردبوو ڕێژەکە کەم بکرێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی:  بانکی ناوەندیی ئەمریکا بە ڕێژەی 25 خاڵ ڕێژەی سوودی کەم کردەوە، ڕێژەی سوود لە سەدا 3.75 بۆ سەدا 3.50 جێگیر کراوە، پێشتر لەنێوان 3.75 بۆ 4.00 بوو.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: نرخی زێڕ دوای بڕیارەکە گەیشتە چوار هەزار و  233 دۆلار، چاوەڕوان دەکرێت زیاتریش بەرزببێتەوە، هاوکات نرخی زیویش گەیشتە بەرزترین ئاستی کە 61.50 و بەهای دراوە دیجیتاڵییەکانیش بەرزبوونەوە و بەشێوەیەکی سنوورداریش نرخی نەوت بەرزبوویەوە.


لەلایەکی دیکە: دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەم بابەتە چەندین جار جیرۆم پاوڵ، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەمریکای بە کەسێکی لاواز وەسفکردووە کە ناتوانێت بە باشی کارەکەی بکات و ڕێژەی سوود کەم بکاتەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی هەڕەشەی دەرکردنی لە پۆستەکەی لێکرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ