نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە

نمایشکردنی چەند پارچەیەک زێر لە دووکانێکی زەڕەنگر لە هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دووجار نرخی زێر بەرز دەبێتەوە، ئەندامێکی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێرش دەڵێت: 'لە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 10 دۆلار نرخی بەرزبووەتەوە'.

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 660 هەزار دینار لە بازاڕدا مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام ئێستا پێنج هەزار دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە و بووە بە 665 هەزار دینار.

زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان کە لەسەر بەهای دۆلار بە 139 هەزار و 600 دینار دانراوە، بەم جۆرەیە.

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 696 هەزار دینارە
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 665 هەزار دینارە
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 570 هەزار دینارە

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی دا بە سێ هەزار و 365 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، واتە یەک ئۆنسە زێڕ 10 دۆلار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ