
دیمەنی کوپێک چا
ئاڤا نیوز
چا یەکێکە لە خواردنەوە دڵخوازەکان و زۆربەی خەڵک لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ڕۆژانە چەند کوپێکی لێ دەخۆنەوە، بەڵام شارەزایانی تەندروستی هەندێک ئامۆژگاری دەخەنەڕوو، دەڵێن "پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پسپۆڕان دەڵێن، "پێویستە زۆر ئاگاداری شێوازی ئامادەکردنی چا بین"، چونکە ئەگەر بەهەڵە ئامادە بکرێت یان بوخورێتەوە ئەوە زیان بە مرۆڤ دەگەێنێت، وەکو ئەمانەی خوارەوە کە باسکراوە:
- ئامادەکردن و خواردنەوەی چا بەشێوەیەکی خەست زیان بە ڕیخۆلەکان دەگەێنێت و دەبێتە هۆی قەبزی.
- دووبارە بەکارهێنانەوەی هەمان چا، بەتایبەتی ئەگەر ڕۆژێکی بەسەردا تێپەر بووبێت، زیانێکی زۆر دەگەێنێت، چونکە چایەکە زۆربەی سوودەکانی لەدەست دەدات.
- خواردنەوەی چای گەرم دەبێتە هۆی سووتانی ڕیخۆڵەکان و بریندارکردنی دیواری گەدە.
- خواردنەوەی چا لەسەر سکی بەتاڵ دەبێتە لەدەست دانی ئارەزووی خواردن.
- خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ لەدوای نان خواردن ڕێگری لە وەرگرتنی ماددە ڕیشاڵییەکانی ناو خواردنەکە دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی هەزار و 500 جۆر چا هەیە. هاوکات چا دووەم خواردنەوەی بەناوبانگە لە دوای ئاو، لە ساڵی 2023ـدا 297 ملیار لیتر چا لە سەرانسەری جیهان خوراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





