
بۆری غازی نێوان ئێران و پاكستان- وێنە- گێتی
ئاڤا نیوز
پاکستان سەرقاڵی ڕاکێشانی بۆری غازە لە ئێرانەوە و ئەمەش ئەمریکای بەتەواوەتی نیگەرانکردووە، ئەگەری هەیە واشنتن سزای ئیسلام ئاباد بدات، بەهۆی نزیکبوونەوە لە تاران.
وێنە گەورەکە: پاکستان بەڕاکێشانی بۆری غاز لە ئێرانەوە بۆ وڵاتەکەی سەرقاڵی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانیەتی،کە ساڵانە ئاڵووگۆڕی ئابووریيان 36 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت و ئەمریکاش نیگەرانی خۆی نەشاردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی:ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر چۆنیەتی ئەو سزایانە بدات کە پاکستان بەهۆی هاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە. بەڵام هۆشداری داوە بە ئیسلام ئاباد کە پلانەکە بەرەو پێشەوە نەچێت.
زانیاریی زیاتر: ئێمە هەمیشە ئامۆژگاری هەمووان دەکەین کە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران مەترسیی بەرکەوتنی لەگەڵ سزاکانماندا هەیە، ئامۆژگاری هەمووان دەکەین کە زۆر بە وردی ئەو بابەتە لەبەرچاو بگرن، پشتگیری ئەم بۆرییە ناکەین بۆ پێشەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: دۆناڵد لو، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ باشوور و ناوەڕاستی ئاسیا بە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكای گوتووە هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە پاکستان بەرەوڕووی سزاکانی ئەمریکا دەبات.
بۆرییەکە گەورە و گرنگە
حکومەتی پاکستان لە مانگی شووباتدا ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی 80 کیلۆمەتری بۆرییەکە دەربڕی، ئەمەش بۆ ئەوەی سزای 18 ملیار دۆلار بە ئێران نەدات کە قەرزبوو بەسەر پاکستانەوە، لە چەند پڕۆژەیەکدا.
مومتاز زەهرا بەلوچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، بە میدیاکانی راگەیاند: وڵاتەکەی قەرزاری ئێرانە، ئیسلام ئاباد پێویستی بە لێخۆشبوون لەلایەن ئەمریکاوە نییە بۆ دروستکردنی ئەو بۆرییە.
"ئەمە بەشێکە لە بۆرییەکە کە لەناو خاکی پاکستاندا دروستدەکرێت، کەواتە، ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە لەم خاڵەدا بوار بۆ هیچ گفتوگۆیەک لە لایەنی سێیەمەوە هەبێت. مومتاز وای گوت.
رێککەوتنێکی گرنگ واژۆکراوە
پاکستان و ئێران لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2009 ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ هێڵێکی بۆری بۆ دابینکردنی 750 ملیۆن بۆ یەک ملیار پێ سێجا غازی سروشتی ئێرانی بۆ پاکستان لە ڕۆژێکدا.
لە قۆناغی یەکەمدا کە لەم دواییانەدا پەسەند کرا، پاکستان بەشێکی 80 کیلۆمەتری بۆرییەکە لە سنوورەکانی لەگەڵ ئێرانەوە بۆ بەندەری گوادەر لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی دروست دەکات.
ئێران لە ساڵی 2011دا ڕایگەیاند، تەواوکردنی دروستکردنی 900 کیلۆمەتر لە هێڵی بۆرییەکەی لە لای خۆیەوە تەواو بووە، بەڵام پاکستان دروستکردنی بۆرییەکەی بۆ ماوەیەک دواخست لە ترسی سزاکانی ئەمریکا.
هەرکەس نزیک بێتەوە لە ئێران سزا دەدرێت
تاران بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە لەژێر گەمارۆکانی واشنتندایە، سزاکان بەشێوەیەکن هەرکەسێک نزیکبێتەوە لە ئێران و بازرگانی گەورەی لەگەڵ بکات تووشی سزایەکی گەورە دەبێت، ئەمەش زیان بەو وڵاتە دەگەیێنێت کە دەیەوێت لەبەر “کەمێک قازانج” زۆرێک قازانج لەدەستبدات.
ئاڵوگۆڕی ئابووری ئێران و پاکستان
ساڵانە قەبارەی ئاڵووگۆڕی نێوان ئێران و پاکستان 36 ملیار دۆلارە، ئەمە ژمارەیەکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی پاکستان وڵاتێکی گەورەیە و خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزیشە لە ناوچەکەدا، هەروەها خاوەنی کڵاوەی ئەتۆمیشە، ئەمە وا دەکات کە ئەمریکا بەوردی مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەی یارمەتییە مرۆییەکان کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەمزووانە دەچینە ناو قۆناغی دووەمی ئاگربەست
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەكەی ژمارە سێی وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕخرایەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بۆی لکێندرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
7 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






