
کوپێک کە هەڵمی گەرمی لێ هەڵدەستێت
ئاڤا نیوز
پزیشکان هۆشداری دەدەن لەسەر چۆنیەتی خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان و مەترسییەکانی کە ڕەنگە ببنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
چیرۆکی سەرەکی: خواردنەوە گەرمەکان بەشێکی سەرەکین لەژیانی ڕۆژانەمان، وەک چا یان قاوە یاخوود هەر خواردنەوەیەکی تر کە بەپێی حەز و ئارەزووە جیاوازەکان ئامادە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر جۆرە خواردنەوەیەک پلەی گەرمییەکەی لە 65 پلەی سیلیزی زیاتر بێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ژێرپەنجەی سورێنچک زیاد دەکات.
چارەسەرەکان: پزیشکان چەند ڕێنمایەک دەدەن لەسەر چۆنیەتی خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان کە بەم شێوەیەی خوارەوەن:
- بهێلە خواردنەوەکە بۆ ماوەی پێنج خولەک سارد بێتەوە دواتر بیخۆرەوە.
- پێش ئەوەی بیخۆیتەوە، فووی لێبکە تاکەمێک سارد بێتەوە.
- هەڵپچراندنی سەری خواردنەوە گەرمە خێرا ئامادەکراوەکان تا خێراتر سارد بێتەوە.
- زیادکردنی کەمێک ئاو یان شیر بۆ ساردکردنەوەی خواردنەوەکە.
- سەرەتا بڕیکی کەمی لێبخۆرەوە بۆ زانینی ڕێژەی گەرمییەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





