دیمەنی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کورستان لەگەڵ تەیف سامی - وێنەی ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەنێوان هەردوولا دانرابوو، نێوان شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی کۆبوونەوە.
وێنە گەورەكە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19-8-2025، بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و وێڕای تاوتوێكردنی چەند تەوەرێك لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەش كرا و بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان درا، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد. کۆبوونەوەکە لەبارەی پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتییە. ئەگەر هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە. دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی دا بە مەرجی جێبەجێکردنی سێ داواکاری، بەڵام ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان شاندی کوردستان و تەیف سامی بۆ پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتی مانگەکانی داهاتووە. واتا پەیوەندی نییە بەو 120 ملیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە وەکو مەرج دیاری کردووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




