
بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە تورکیا ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا؛ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دوو شوێنی جیاواز لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کران.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جموجوڵ و بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە تورکیا بەردەوام بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت قەزای ئامێدی دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نیهاد حسێن، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە کراوە و هەریەک لە سنووری گوندی گوهەرز لە چیای مەتینا و گەلی دێرێ لە گوندی بلاڤە کراونەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: بۆردوومانەکە لە نزیک باخ و شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشتیمانیان بووە و زەرەر و زیانەکانیش نەزانراون.
لێکەوتەکانی بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە، سەدان گوند لە سنووری ئامێدی چۆڵکراون و هەزاران هاونیشتیمانی لە دێهات و باخەکانیان دابڕاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان