
دیمەنی بەردەم هۆتێل لالەزار. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تەرمی یەکێک لە کوژراوەکانی شەڕەکەی لالەزار لە پزیشکی دادی سلێمانییە و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەی ناناسرێتەوە، پزیشکی دادی داوا لە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکات کە کوڕەکانیان دیارنین بچن پشکنین بکەن تا چارەنووسی تەرمەکە دیاری بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی شەڕەکەی هۆتێل لالەزار لەنێوان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی، جگە لەو ئامارەی قوربانییەکان کە بڵاوکرایەوە زیاتر لە 30 کەسی دیکە کوژراون و بێ سەروشوێنن، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیاش ژمارەیەک تەرم بەجۆرێک سووتاون کە ناناسرێنەوە و ناسنامەیان تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: بارزان محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند "ڕۆژی شەڕەکە پێنج تەرم هێنراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی، سێ کەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەکان بوون و کارمەندی دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بوون، دوو تەرمیشیان سەر بە هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی بوون".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بارزان محەممەد عەلی، "چوار لە تەرمەکان براونەتەوە، بەڵام ئێستا تەرمێکمان لاماوە کە جەستەی بە تەواوی سووتاوە و ناناسرێتەوە، تاوەکو ئێستا کەسیش نەهاتووە سۆراغی بکات، ئێمە سەمپڵمان لێ وەرگرتووە و چاوەڕێی ئەوەین کەسێک بێت لێی بپرسێت، تاوەکو پشکنینی DNA بۆ بکەین و چارەنووسی دیاری بکەین".
ئەمەش بزانە: پزیشکی دادی سلێمانی داوا لەو کەسانە دەکات کە کوڕەکانیان دیارنین، بچن سەردانیان بکەن بۆئەوەی کەسوکاری تەرمەکە بدۆزرێتەوە و پێیان بدرێتەوە، دەشڵێن تاوەکو دوو مانگ بەپێی یاسا تەرمەکە لای خۆمان دەهێڵینەوە، ئەگەر کەس نەهات بۆی ئەوکاتە دادوەر بڕیار لە چارەنووسی تەرمەکە دەدات کە بەخاک بسپێردرێت یان تاوەکو ماوەیەکی درێژتر بهێڵرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





