
سەرباز ئەحمەد باڵەکی
ئاڤا نیوز
کارمەندێکی نەخۆشخانەی ئاشتیی بە ڕووداوێکی نەخوازراو گیانلەدەست دەدات، هاوکات مامۆستایەکی ئاینییش بەهۆیەوە دەستگیر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی پێنجشەممە، گەنجێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای ئەوەی هەست دەکات ئارەزووی خواردنی نەماوە و ئازارێک لە سکی دروستبووە، دەچێت بۆلای مامۆستایەکی ئاینیی سنوورەکە تاوەکو (ناوکی بۆ بهێنێتەوە)، بەڵام ئازارەکەی زیاتر دەبێت بەپەلە ڕەوانەی فریاکەوتنی خێرا دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرباز ئەحمەد باڵەکی تەمەنی 25 ساڵ، خۆبەخشی نەخۆشخانەی ئاشتیی بووە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەوی ڕابردوو بەهۆی پچڕانی شاخوێنبەرێک لە سکیدا گیانلەدەست دەدات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سۆران لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە زەبرێک بەر سکی کەوتووە و بووەتە هۆی دروستبوونی خوێنبەربوونی ناوەکی و نەتوانراوە خوێنبەربوونەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕایگەیاند: سەرباز ئەحمەد دوای سەردانیکردنی ئەو مامۆستا ئاینییە گیانیلەدەستدا و ئێستا ئەو مامۆستایە لەلایەن پۆلیسی سۆرانەوە دەستگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






