
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەوڵ دەدەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بخەنە دۆخێکی شەرمەزارکەرەوە، بەهۆی بڕیاری حکومەت بۆ گرانکردنی نرخی بەنزین.
وێنە گەورەکە: لەسەر گرانکردنی نرخی بەنزین، لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ بانگهێشتکردنی محەمەد شیاع سوودانی و عەبدولغەنی حەییان، وەزیری نەوت بۆ پەرلەمان کۆکراوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوتەی سەرچاوەیەک بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەسەت، نەیارەکانی سوودانی لەنێو لایەنە سیاسییەکانی شیعە نیگەرانن لە لەدەستدانی کورسییەکانیان لە هەڵبژاردانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ترسیشیان هەیە لەوەی سوودانی هاوپەیمانیی سیاسی پێکبهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەڕانەوەی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی لە بەرژەوەندی چوارچێوەی هەماهەنگی نابێت، بەڵام کاریگەری ناکاتە سەر سوودانی، بەو واتایەی سوودانی و سەدر لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دەبنە گەورەترین لایەنی شیعەی براوەی هەڵبژاردن، لەبەرئەوەی کورسی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ خۆیان دەبەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوتەی سەرچاوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێگە بە سیناریۆیەکی لەوشێوەیە نادات، بەهەموو شێوازەکان دەیەوێت سوودانی کۆت و بەند بکات، درێغیش ناکات لە بەکارهێنانی کارتی بەنزین بۆ ئەو مەبەستە، ڕەنگە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان دژی بڕیارەکەی سوودانی بۆ گرانکردنی بەنزین فراوان ببن.
باکگراوند: لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار درا نرخی بەنزین بەرزبکرێتەوە، لیترێک بەنزینی موحەسەن کرایە 850 دینار و لیترێک بەنزینی سوپەریش کرایە هەزار و 250 دینار، بڕیارەکەش لە یەکی ئایاری 2024 جێبەجێ دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
4 کاتژمێر لەمەوپێش





