ژمارەیەک دەرچووی بەشی پزیشکی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی واژۆکرد، وەزیری تەندروستی لەوبارەیەوە دەڵێت 'ڕۆژی سێشەممە فەرمانی وەزاری بۆ بڕیارەکە دەردەکەین'.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1-9-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، واژۆی لەسەر بڕیاری دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکی بۆ ساڵی 2023-2024 کرد.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ئەنجوومەنی ڕاژە کارەکانیان تەواو بووە، سبەی سێشەممەش فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەچێت، هەروەها مامەڵەی فەرمانبەرییان بۆ دەکرێت و فایلی تایبەت بە خۆیان بۆ دروست دەکرێت.
وەزیری تەندروستی وتی، مامەڵەی دامەزراندنی فەرمانبەری هەمیشەییان بۆ دەکرێت، بۆیە پێویستی بە بڕوانامەی دەرچوون، کارتی نیشتمانی، پشکنینی پزیشکی دەبێت، دواتر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت و بەسەر نەخۆشخانەکانی ناو شاردا دابەش دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: کاتێک ئەم دەرچووە دامەزراوانە بەسەر نەخۆشخانەکانی ناوشاردا دابەش دەکرێن، پزیشکانی ناو شار دەبن بە پلەبەند و بۆ قەزا و ناحییەکان دەگوازرێنەوە، هەروەها پزیشکانی قەزا و ناحییەکانیش دەبن بە پزیشکی دێرین دێنەوە بۆ ناو شار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 775 دەرچووەکەی کۆلێژی پزیشکی لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ دابین دەکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 18-6-2025 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی پێشنیازی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی خستە ڕوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەسەندی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






