
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستانکاری کوردستان جارێکی دیکە سەردانی بەغدا دەکات بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە مووچە و لابردنی لەمپەرەکان، لەوانە هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی.
چیرۆکی سەرەکی: پرسی مووچە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بوون. شاندی کوردستان کە د.کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت سەرۆکایەتی دەکات و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دوو ئەندامی سەرەکی شاندەکەن، دوێنێ سێشەممە لە بەغدا بوون، بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گەڕانەوە هەولێر و ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق خستووەتەڕوو. ئەمشەویش جارێکی دیکە دەچنەوە بەغدا و سەرەڕای ئەوەی سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمییە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە، ئەمە دەرخەری جددیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی گشتگیر و چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ بەغدا بە پلەی یەکەم لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەبن، کە وەک دوو ئاستەنگی سەرەکی لەبەردەم ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە سەیر دەکرێن. ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان شاندەکەی ڕاسپاردووە پەلە بکەن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و چارەسەرێکی گونجاو بەتایبەت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ. ڕاشیگەیاندووە: "ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە بە زیادەوە کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی نەوت بۆ ئاستی پێش هێرشکردنە سەر کیڵگە نەوتییەکان لە ماوەی ڕابردوودا".
گۆشەیەکی دیکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان داوا دەکات چیتر ئەم دوو بابەتە وەک پاساو بۆ نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدا بەکارنەهێنرێن و مووچە تێکەڵی ناکۆکیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت. داوا دەکات بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە جێبەجێ بکرێن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، تا ڕادەیەک ئاسانکاری بۆ تێگەیشتن لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست بووە و ئەگەری کەمە پێویست بە پرسیارکردن بە ئەنجوومەنی دەوڵەت بکات. بەڵام لە دۆخی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، پرسیار ئاراستەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکرێت بۆ ڕوونکردنەوەی یاسایی لەسەر ماددەکانی پەیوەندیدار بە داهاتی نانەوتی، پێویستە هەردوولا پابەندی ئەو ڕوونکردنەوە یاساییە بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی




