ئەنجامی کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە؛ نەگەیشتنە ڕێککەوتن، چارەسەر چییە؟
- بزنس
- 4 ئەیلوول
هەولێر و بەغدا چاوەڕوانن سوودانی بڕیارێک لەبارەی پرسی مووچە فەرمانبەرانەوە بدات
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی پرسی مووچە فەرمانبەران نەگەیشتنە ڕێککەوتن و گفتوگۆکان بەکراوەیی جێهێڵدراون، ئێستاش هەردوولا چاوەڕوانن سوودانی بڕیار بدات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای ئەوەی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان ئەمڕۆ پشووی فەرمی بوو، بەڵام شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی کۆبوونەوەی خۆیان کرد، ئەمڕۆ پنجشەممە، 9-4-2025 شاندێکی هەرێمی کوردستان بەبەشداری د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ ئەو لیژنە چوار کەسییە کۆبوونەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی ڕابردوو پێکیهێنا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هاتووە، ناکۆکی و جیاوازی هەبووە و نەگەیشتوونەتە چارەسەر و گفتوگۆکان بەکراوەی جێهێڵدراون.
هۆکارە زانراوەکان: چەند خاڵێک لە نێوان شاندی هەردوولا بووەتە گرفت کە بەمشێوەیەیە؛ لەسەر خودی پێناسی داهاتی نانەوتییە، حکومەتی عێراق دەڵێت: هەر داهاتێک هەیە بۆمان بنێرن، واتا سەدا سەدی داهاتی ناوخۆمان بۆ بنێرن، دواتر خۆمان لە بەغدا جیای دەکەینەوە و بەشی ئێوە دەنێرینەوە، بۆ نموونە داهاتی فیدراڵی سەدا پەنجا بە پەنجا هیچ لایەک لاری نییە، دەبێت هەمووی بنێردرێت و دواتر لە بەغداوە نیوەی بۆ کوردستان بنێردرێتەوە.
ناکۆکی لەسەر داهاتی باج و گومرگ و بەڕێوەبەرایەتییەکانیش هەیە، چەندی بۆ کوردستان بێت و چەندی بدرێت بە بەغدا هێشتا نەگەیشتوونەتە چارەسەر.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە ڕازیی نییە تەواوی داهات بۆ بەغدا بنێرێت ئینجا بەشێک بۆ کوردستان دیاری بکرێت و بنێردرێتەوە، دەڵێن ئەمە پێچەوانەی دەستوور و فیدراڵییەتە، خۆ هەرێمی کوردستان پارێزگا نییە وەکو بەسڕە و ئەنبار مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
چارەسەرەکان: هەفتەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، ماوەی هەفتەیەکی دیاریکرد بۆ ئەوەی دیسان شاندی هەردوولا کۆبوونەوە بکەن و بگەن بە ڕێککەوتن، لە ئەگەری ڕێککنەکەوتن، ئەم دۆسیەیە دەکرێتە پرسیار و ئاراستەی دادگای فیدراڵی یان ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکرێت، هاوشێوەی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان، ئەو کاتە دادگای فیدراڵیی یان ئەنجوومەنی دەوڵەت هەر بڕیارێک بدات دەبێت هەردوولا پێیەوە پابەندبن. ئێستاش چاوەڕوانی سوودانی دەکرێت بڕیار بدات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: سەبارەت بە دۆسیەی نەوتیش هێشتا هیچ ڕێککەوتن و بەرەو پێشچوونێکی نوێ نییە، حکومەتی عێراق ئامادە نییە گەرەنتی ئەو 16 دۆلارەی دیاریکراوە وەک شایستەی کۆمپانیاکان بدات لە بەرامبەر هەر بەرمیلێک نەوت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمانە دوو مەرجی ناردنی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواترن، تاوەکو یەکلانەکرێنەوە دیارنییە کەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پێدانی مووشەکی تۆماهۆک بە ئۆکرانیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەواد زەریف: ڕووسیا نایەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتان باش بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
16 تشرینی یەکەم
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
16 تشرینی یەکەم
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
16 تشرینی یەکەم
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
16 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 16 تشرینی یەکەم
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت