بەغدا داوایەکی تاران ڕەتدەکاتەوە؛ فەرمانی بە باڵەکانی کردووە پاڵپشتی دارایی بۆ حیزبوڵڵا دابین بکەن
- ڕاپۆرت
- 5 ئەیلوول

دیمەنی ئەندامێکی حیزبوڵڵا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تۆڕی "کالیبەر"ـی ئەمریکی کە تایبەتمەندە بە کاروباری هەواڵگری، بڵاویکردەوە، ئێران فەرمانی ئاراستەی "باڵەکانی لە عێراق" کردووە بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێت بۆ دابینکردنی دارایی حیزبوڵای لوبنان لە قۆناغی داهاتوودا بیکەن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ شەڕێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئیسرائیل.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی سەر بە ئێران و کۆتاییهاتنی ڕێڕەوی ئێران کە بە "مانگی شیعی" ناسراوە لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی ئێران لە سووریا، حکومەتی لوبنان بڕیاری داوە حیزبوڵڵا چەک بکات، هەموو ئەمانە بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی باڵەکانی ئێران لە ناوچەکە بە تایبەتی لە لوبنان لاواز بن و ئێران چیدی وەکو پێشتر نەتوانێت پشتیوانی چەک و داراییان بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تۆڕی "کالیبەر"ـی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە "بەرپرسێکی سیاسی شیعە ڕایگەیاندووە، ئێران گرووپە چەکدارەکانی عێراقی ڕاسپاردووە لە ماوەی داهاتوودا کار لەسەر پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ حیزبوڵڵا بکەن، ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئێران گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق ئاگادارکردووەتەوە دەبێت ڕێگەی نوێ بدۆزنەوە بۆ دابینکردنی پارە بۆ حیزبوڵڵا".
زانیاریی زیاتر: "بەرپرسێکی دیکەی سیاسی شیعە پشتڕاستی کردووەتەوە جموجۆڵی ئێران لە عێراق زۆر تەسک بووەتەوە و حکومەتی عێراق داواکارییەکی ئێرانی "ڕەتکردووەتەوە" بۆ گواستنەوەی پارە بۆ حیزبوڵڵا لە ڕێگەی سووریاوە."
حکومەتی عێراق داواکارییەکەی ئێران ڕەتدەکاتەوە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت، ئێران لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا داواکارییەکی پێشکەش بە حکومەتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی دەروازەوکانی عێراقەوە بۆ سووریا و دواتر بیانگوازێتەوە بۆ لوبنان.
بەرپرسێکی عێراقی بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاستیکردووەتەوە ئێرانییەکان بەغدایان ئاگادارکردووەتەوە کە تۆڕێکیان هەیە بۆ گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی سووریاوە، تەنیا ئەوە پێویستە عێراق ئاسانکاری بۆ تێپەڕینیان بکات لە ڕێگەی خاکەکەیەوە، بەڵام داواکارییەکە لەلایەن عێراقەوە بە تەواوی ڕەتکراوەتەوە.
ئەمریکا چاودێرییەکانی تووندتر کردووە
بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی بە تۆڕی "کالیبەر"ـی ڕاگەیاندووە، دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بەتایبەت دەروازەی ئەلبوکەمال ئێستا بە تووندی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە چاودێری دەکرێن و بەردەوام درۆنێکی زۆر بەسەر ئەو ناوچەیە دێن و دەچن.
سەرەڕای بەربەستەکان ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی دارایی بۆ حیزوڵڵا
کالیبەر ئاماژەوە بەوە دەکات، حیزبوڵڵا و ئێران توانیویانە تۆڕێک دروستبکەن بۆ بەقاچاخبردنی پارە لە ڕێگەی سووریا و لوبنانەوە و دەشڵێت، "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای سووریا، مەحاڵە بە تەواوی سنوورەکانی لەگەڵ عێراق کۆنترۆڵ بکرێت. جگە لەوەش ئەو ژمارە کەمەی هێزەکانی لوبنان توانای کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی سنوورەکانی لەگەڵ سووریادا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا حیزبوڵڵا ئەو کەلێنانە دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی پارە لە ئێرانەوە بگەیێنێتە لوبنان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ لە هەولێر دەکاتەوە
- بیروڕا
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستی حیزبەکان پێک دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پێشانگایەکی هەلی کار لە زاخۆ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی 'ڕێگای ئاڤا' بەم زووانە لە ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرێت
25 تشرینی دووەم

هەزار نەمام لە کەرکووک چێندران و پشتێنهی سەوزایی دروست دهكرێت
24 تشرینی دووەم

ئاڤا میدیا ناونیشانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
24 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 تشرینی دووەم
موقتەدا سەدر بەرەو ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری دەڕوات؟






