بەهۆی کۆنیان کۆگاکانی خۆراکی دهۆک مەترسی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەکەن
- تەندروستی
- 6 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دهۆک دان بە کۆنبوونی کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراکدا دەنێت و دەڵێت حکومەتی عێراق وەڵامی داواکارییەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوە ناداتەوە، کارمەندێک باس لە خراپی دۆخی کۆگاکان و نەبوونی کەشێکی لەبار بۆ هەڵگرتنی خۆراک و کارکردن تێیدا دەکات.
ببینە و ببیستە: بە پێی بەدواداچوونێکی ئاڤا، لەناو کۆگاکاندا مشک و جرج بەناو نیسک و نۆک و برنجدا دەسووڕێنەوە. ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر سەلامەتی و تەندروستی خۆراکی هاوڵاتیان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەکرەم تاهیر، یەکێک لە کارمەندانی کۆگاکان، بە ئاڤای وت، "کۆگاکان زۆر گەرمن، هیچ شتێکیان تێدا نییە، نە ساردکەرەوە، نە پانکە و نە سپلیت، هەفتەی دوو ڕۆژ نەخۆش دەکەوم لەبەر گەرما و بۆنی ناو کۆگاکان"
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هاجەر تاهیر، بەڕێوەبەری بازرگانی دهۆک، پشتڕاستی دۆخەکەی کردەوە و بە ئاڤای وت: "کۆگاکانمان زۆر کۆنن و لە ساڵانی حەفتاکاندا دروستکراون. حکومەتی عێراقیش نۆژەنیان ناکاتەوە. چەندین جار داوامان لێکردوون، بەڵام وەڵامیان نەداوینەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





