دیمەنی یەکێکلە پارکەکانی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و بایەخدانی زیاتر بە شاری هەولێر، ژمارەیەک پارک و باخچەی گەڕەکەکانی شارەکە نۆژەن دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025-09-06، ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە یاوەری بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان، سەرپەرشتیاری پلان، هونەری و سەرۆکی بەشی پلاندان، ژمارەیەک لە پارک و باخچەکانی گەڕەکەکانی شاری هەولێری بەسەرکردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەڕێگەی پلانێکی ستراتیژییەوە کار لەسەر فراوانکردنی پارکەکان و دروستکردنی پارکی نوێ دەکەین، پلانەکە بەپێی بودجەی بەردەست کاریان تێدا دەکرێت و دەخرێنە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان، کار بۆ ڕێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک پارک دەکرێت، کورسی، ڕووناکی و پێدوایستییەکانی دیکەیان دابین دەکرێت، لە هەندێک شوێنیشدا دار دەچێندرێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە سیمایەکی جوانتر بە پارک و باخچەکانی هەولێر ببەخشرێت، تاوەکو ژینگەیەکی تەندروست بۆ دانیشتووانی گەڕەکەکانی شارەکە بڕەخسێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: پارتى و یهكێتی نهگهیشتن به ڕێككهوتن
- کولتوور
- 26 خولەک لەمەوپێش
خوانێکی تایبەت بۆ پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری 2026 ڕێکدەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی درۆنی باندەکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیک فڕۆکەخانەی ئێل پاسۆ داخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو کەشوهەوا تێکدەچێت و حکومەت هۆشداری دەدات: موبایلەکانتان دابخەن






