ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی مووچەخۆرانی کوردستان لە بانکەکانی TBI و بەغدا دەکات
- بزنس
- 7 ئەیلوول

گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لەبەردەم لقی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لەبەردەم لقی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە سلێمانی و هەولێر گردبوونەتەوە و داوا دەکەن بانکەکە مووچەکانیان پێ بدات و گرفتەکانیان چارەسەر بکات.
بابەتی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی یەکشەممە 7-9-2025، سەدان مووچەخۆر لەبەردەم بانکی TBIـی لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی و لقی هەمان بانک لە هەولێر لە شەقامی 60 مەتری گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان بەرامبەر پێنەدانی مووچەکانیان دەربڕی، وەک خۆیان دەڵێن "لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM کارتی بانکیمان ناخوێنێتەوە و کێشەمان بۆ دروست بووە".
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی دەڵێت: هۆکاری دروستبوونی کێشەکە چەند شتێکە، ڕۆژی چوارشەممە مووچە خراوەتە سەر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، بەڵام ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە پشوو بووە، بۆیە پارەیان تێدا نەماوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە کێشەیان هەیە و ناوە ناوە ڕادەوەستن، هاوکات ئامێرەکان پڕ ناکرێن لە پارە و هەر جارێک بڕێکی کەم پارە دادەنێن.
زانیاریی زیاتر: پەیامنێری ئاڤا وتیشی. بەشێکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە بانکی TBI مووچە وەردەگرن، بۆیە زوو زوو پارە لە ATMەکان نامێنێت. لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی دەوترێت ژمارەیەک فەرمانبەر لە کاتی ڕاکێشانی مووچە، گوایە ئامێرەکە وای نیشانداوە مووچەکە دراوە و کەچی پارەکەی نەهێناوەتە دەرەوە، چۆمان مەحموود دەڵێت: بەرپرسانی بانک ئەمە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن هۆکارەکە نەمانی پارەیە لەناو ئامێرەکان، جگە لەوەی ئامێرەکانی (تی بی ئای) تەنیا زمانی عەرەبی و ئینگلیزیان تێدایە و بەشێک لە فەرمانبەران ئەو دوو زمانە نازانن و بۆیە گرفتی ڕاکێشانی پارەیان بۆ دروست دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی بەشێک لە مووچەخۆرانی بەشدار لە (تی بی ئای) لە هەولێریش هەمان کێشەیان هەیە و لەبەردەم لقی بانکەکە کۆبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا لە دهۆک دەڵێت: بەشێک لە فەرمانبەرانی بەشدار لە بانکی بەغدا کۆبوونەتەوە کێشەی نەخوێندنەوەی کارتەکانیان هەیە. بەشێکی زۆری ئەو مووچەخۆرانە یەکەم مانگە مووچە لەڕێگای ئەو بانکەوە وەردەگرن و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ گەیاندنی داواکاری ئەو مووچەخۆرانە و بەدواداچوونەکانی بەردەوامە تا ئەنجامی دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات






