وەزارەتی دارایی داوا لە بانکی TBI دەکات ڕێز لە ئەرکەکانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت
- بزنس
- 7 ئەیلوول
لۆگۆی (پڕۆژەی هەژماری من و بانكی بازرگانی عێراق) - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی کوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە بانکی TBIـی عێراقی لەبارەی ئەو زەحمەتییانەی هاتبووە بەردەم هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان دەردەبڕێت. داواش دەکات ڕێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت.
وێنە گەورەکە: بەشداربووانی "هەژماری من" لە بانکی تی بی ئای عێراقی لە سنووری سلێمانی نزیکەی چوار ڕۆژە مووچە نەچۆتە سەر هەژمارەکانیان ئەمەش نیگەرانی زۆری مووچە خۆرانی لێکەوتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەی تەواوی مووچەخۆرانی گواستووەتەوە بۆ بانکی تی بی ئای بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم مانگە نزیکەی 24 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان لەڕێگەی تی بی ئایەوە وەردەگرن، لەنێوان 1 تاکو 3ـی ئەیلوول، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 27 ملیار دیناری گواستووەتەوە بۆ بانکی تی بی ئای بە مەبەستی دابەشکردنیان بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی بانکی ناوبراو.
- وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە بانکی تی بی ئای دەکات، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، ڕێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت، ئەمەش دابینکردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕکردنەوەی ئامێرەکانی پارە دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی.
بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە لقەکانی بانکی تی بی ئای و ستافەکەی دەکات کە زیاتر لە کاتی ئاسایی دەوامەکانیان کار بکەن تا دڵنیا دەبنەوە لەوەی تەواوی هاووڵاتییان بەبێ کێشە دەستییان بە مووچەکانیان دەگات.
تی بی ئای دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر لە ژێرخانەکەی بکات تاکو ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی گرفتی لەمشێوەیە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوام دەبێت لە کارکردنی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و تەواوی بانکە بەشداربووەکان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە بانکیەکان بەشێوەیەکی بەردەوام و سەردەمییانە لە پڕۆژەی هەژماری من پێشکەشی تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات






