ڕوونکردنەوەیەکی پێنج خاڵی لە هەژماری منەوە لەبارەی کێشەکانی دابەشکردنی مووچە
- بزنس
- 7 ئەیلوول
لۆگۆی هەژماری من
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من لەبارەی دروستبوونی کێشە لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "پێشتر هۆشداریمان دا کە تی بی ئای و تەواوی بانکە حکومییەکانی تری عێراق، بە ڕەشید و ڕافیدەینەوە، ناتوانن پێویستییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن".
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) تووشی گرفتی تەکنیکی بوون و بەشێکیان لەکارکەوتن. بە جۆرێک بەشێکیان بە خێرایی پارەیان تێدا نەما و هاوکات بە بڕێکی کەم پڕ پارە پڕ کرانەوە. ئەمەش گرفتی بۆ فەرمانبەران لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروست کرد.
بەهۆی ئەم کێشانەوە، ئەمڕۆ سەدان فەرمانبەر لە بەردەم لقی بانکی TBI لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی و شەقامی 60 مەتری هەولێر گردبوونەوە. هاوکات، لە دهۆکیش لە بەردەم لقی بانکی بەغدا گردبوونە ئەنجام درا.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێرانی ئاڤا، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە مووچە لە ڕۆژی چوارشەممەدا خراوەتە سەر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، بەڵام بەهۆی پشووی ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە، پارە لە ئامێرەکاندا نامێنێت و پڕنەکراونەتەوە.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان، بەتایبەت لە سلێمانی، مووچەکانیان لە بانکی TBI وەردەگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی خێرا بەتاڵبوونی ئامێرەکانی ATM. جیا لەوە بانکی TBI ژمارەیەکی کەمی ئامێری ATMی هەیە، ئەمەش لۆدێکی زۆر دەخاتە سەر ئامێرە بەردەستەکان.
چارەسەرەکان: ئاڤا قسەی لەگەڵ تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" کرد و ئەوانیش پێنج خاڵیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە خستووەتە ڕوو:
یەکەم: پێشتر هۆشداریمان دا کە تی بی ئای و تەواوی بانکە حکومییەکانی تری عێراق، بە ڕەشید و ڕافیدەینەوە، ناتوانن پێویستییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.
دووەم: بانکە حکومییەکان لەڕووی خزمەتگوزارییەوە خراپترینن لەسەر ئاستی تەواوی عێڕاق، تی بی ئای نموونەیەکی زیندووی ئەم خزمەتگوزاریانەیە کە بانکە حکومییەکانی عێراق پێشکەشی دەکەن.
سێیەم: هاووڵاتییان پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەی هەژماری من دەکەن و داوای گۆڕینی بانکی تی بی ئای دەکەن. تیمی هەژماری من ئامادەیە هاووڵاتییان لە تی بی ئایەوە بگوازێتەوە بۆ بانکەکانی تر.
چوارەم: نیگەرانی خۆمان لەبارەی ئاستی خزمەتگوزاری و کارایی بانکەکە گەیاندۆتە بانکی ناوەندیی عێڕاق.
پێنج: ئێستا لەسەر ئەم حاڵەشەوە، لەسەر مێزی گفتوگۆی شاندەکانی هەرێم و بەغدا، شاندی بەغدا دەیەوێت بانکە حکومییەکانی تریش وەک ڕەشید و ڕافیدەین کە لەبەردەم یەک دونیا کێشەن وەک ترسی سزاکانی ئەمەریکا بەهۆی حەشدی شەعبی، نەبوونی خزمەتگوزارییەکان و کارمەند بە زمانی کوردی و نەبوونی ئەی تی ئێم و دەیانی تر بێنێتە نێو پڕۆژەکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟





