
دیمەنی گشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
کارەکانی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان و نەخۆشخانەی پیران لە قۆناغی کۆتاییداین، بڕیارە لە زووترین کاتدا تەواو بکرێن و بخرێنە خزمەت هاووڵاتیان.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لە ناوچەکە، دوو نەجۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پڕۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەی گشتی 25 قەرەوێڵەیی قەزای سیدەكان و نەخۆشخانەی ناحیەی پیران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان لە كەرتی تەندروستی بۆ ناوچەکە، لە ئێستادا لە 97%ـی كارەكان تەواو كراون، ئەوەی ماوە دابینکردنی ئامێری پێویست و کارمەندی تەندروستییە.
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر دڵۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەردوو نەخۆشخانەکە بیناکانی تەواو کراون و دەرخستەیان بۆ کراوە کە ئامێری پێویستییان بۆ دابین بکرێت، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک پێداویستییەکانییان بۆ دابین بکرێت و بخرێنە خزمەت هاووڵاتیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە كردنەوەی نەخۆشخانەكان ئاستی بواری تەندروستی لە سنووری برادۆست و پیران دەچێتە قۆناغێكی باشتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






