
دیمەنی خوولی دەرچوونی منداڵانی ئۆتیزم لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێنجەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم بەڕێوەچوو و تێیدا 19 قوتابی سەنتەرەکە دەرچوون و لە داهاتووش بەردەوام دەبن لە خوێندن.
وێنە گەورەکە: سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم لە هەولێر سەنتەرێکی تایبەت بە ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزمە، ئەو سەنتەرە ساڵی 2021 بە هەماهەنگیی وڵاتی ئیمارات و دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرایەوە، تا ئێستا لە پێنج خولی دەرچووانیدا ڕاهێنان بە نزیکەی 300 منداڵی تووشبووی ئۆتیزم کراوە.
لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: شانازی دەکەین بەو کارە گەورەیەی لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم لەو سەنتەرە کراوە، ئێستا ئەو پرۆژەیە لە سەنتەری دایک لە سۆران دەستی پێکردووە و لە داهاتوویەکی نزیک لە زاخۆش دەکرێتەوە، ئامانجمان ئەوەیە ئەو پرۆژەیە بگەیەنین بە سەرجەم شارەکانی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ 19 منداڵی ئۆتیزم لەو سەنتەرە دەرچوون، 11 کەسیان لە قوتابخانەی ئاسایی بەردەوام دەبن لە خوێندن، ئەوانی دیکەش بە هاوبەشی سەنتەری ئۆتیزم و قوتابخانەی ئاسایی دەخوێنن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕەوشت ڕەشید، ڕاوێژکاری تەندروستیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: لەو سەنتەرە 60 مامۆستای پرۆفیشناڵی بە توانا لە بواری ئۆتیزم ڕاهێنراون، 110 کادیری پێشکەوتوو لە بواری ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزمیش بەرهەمهێنراون، هەر یەکێک لەو کادیرانە بەجۆرێک ڕاهێنانیان پێکراوە دەتوانن سەنتەرێکی ئۆتیزم بەڕێوەببەن.
باکگراوند: لە ماوەی پێنج ساڵدا نزیکەی 300 منداڵی تووشبوو بە ئۆتیزم لەو سەنتەرە ڕاهێنانیان پێکراوە، لەو ژمارەیە 82 منداڵیان بەهۆی ئەو ڕاهێنانەوە دۆخیان زۆر بەرەوپێش چووە و بەردەوامن لە خوێندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






