
دیمەنی باڵیۆزخانەكە پاش بۆردوومان
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانی لە سووریا بۆردوومانکرد، محەممەد ڕەزا زاهیدی یەکێک لە سەرکردەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و حەوت كەسی دیكە لە هێرشەکەدا کوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاند: "کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ، سووپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان لە جۆلانی سوریاوە دەستپێکرد و باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج".
زانیاریی زیاتر: محەممەد ڕەزا بەرپرسی دۆسیەی سووریا و لوبنان بوو لە فەیلەقی قودس، جگە لەو فەرماندەیە حەوت کەسی دیکەش کوژراون كە ژمارەیەكیان ڕاوێژكار بوون لە باڵیۆزخانەكە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران هەواڵی کوژرانی رەزایی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاند: محەمەد ڕەزا زاهیدی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران بەرپرسیار لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە سووریا و لوبنان، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە دیمەشق کوژراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






