
وێنەی ئەو دوو نۆرینگەیەی لە سۆران و ڕواندز داخران
ئاڤا نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تەندروستیی سۆران بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان دوو سەنتەری جوانکاری و نورینگەیەکی ددانیان لە سۆران و ڕواندز داخست.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر کامەران بارزانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران ڕایگەیاند، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی گشــــــتیی تەندروسـتیی سۆران بە هاوبەشی لەگەل قایمەقامیەتی قەزای ناوەندیی سۆران، بەڕێوەبەرایەتیی KMCA، ئاسایشی سۆران و نوێنەری داواکاری گشتی سەردانی قەزای ناوەندیی سۆران و قەزای ڕواندز کرد و چەند شوێنێکی تەندروستیان داخست .
هۆکارە زانراوەکان: د. کامەران بارزانی دەڵێت، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی لیژنەکان، لەبەرنەبوونی مۆڵەت سەنتەری جوانکاریی ئیستەنبووڵ لە سۆران و هەروەها سەنتەری جوانکاریی میر لە ڕواندز داخران،
هاوکات؛ لە سۆرانیش بەهۆی هەبوونی ماددەی ماوەبەسەرچوو و پابەند نەبوونی بە پاک و خاوێنی و نەبوونی مۆڵەت نورینگەی پزیشکیی ددانی (ژیا) لە سۆران داخرا .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






