
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و تێیدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: مافێکی یاسایی و ڕەوای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-09-17، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، دوا پێشهاتەکانی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، بابەتی داهاتە نانەوتییەکان، مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکران.
لێدوانی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دووپاتی کردەوە کە "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردووە، هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگ و بەربەستانە تەکنیکییانەی کراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە، بۆیە نابێت چیتر ئەم بابەتانە ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچۆخۆرانی هەرێمی کوردستان کە مافێکی یاسایی و ڕەوای خۆیانە مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت".
شێوازی جێبەجێکردن: بەپێی ئەم لێکتێگەیشتنە نوێیە، سەرەڕای پشتگیری لە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووتری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا، کە تەواوی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات (جگە لە بڕی بەکارهێنانی ناوخۆ)، ئەم قۆناخەش لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ هەناردەی نەوت وەستاوە، بەڵام دانووستانەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەو بینیوە، وا چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو ڕێککەوتننامەیە گەڵاڵە بکرێت.
"تا کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامە سێقۆڵییەکە، هەرێمی کوردستان بەشەنەوتی خۆی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەکات، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری سامانە سرووشتیيەکان و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد، ڕێکاری پێویست بگرنەبەر و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵیش لە بەرانبەردا، پابەندیی خۆی لە ناردنی مووچە دەستبەجێ جێبەجێ بکات."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دۆسیەی داهاتی نانەوتی و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئەنجوومەنی وەزیران جەختیکردەوە لەسەر تێڕوانینی دەستووری و یاسایی خۆی لەسەر پۆڵێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵیی کە پشت بە ماددەکانی (12/دووەم-د) و (21/دووەم) لە یاسای بوودجەی فیدراڵیی و ماددەی 29 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵیی و بڕگەی سێیەمی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 224 لە 2024-02-21 دەبەستێت، کە ئەمانە هەمووی یاسا و بڕیاری فیدراڵیین و بە دەقی ڕوون و ئاشکرا، پۆڵینی داهاتە ناوخۆییەکانی کردووە و بەشی هەر یەک لە گەنجینەی فیدراڵیی و هەرێمیشی دەستنیشانکردووە، وەک لە دوا یاداشتی حکومەتی هەرێمدا هاتووە و بە فەرمی پێشکەش بە حکومەتی فیدراڵ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی




