
نووسراوی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پێشتر هەر کەسێک نەخۆشی گوازراوەی هەبووایە، لە کەرتی تایبەت پارەی نەشتەرگەری 10% زیاتری لێ وەردەگیرا، ئێستا وەزارەتی تەندروستی بە بڕیارێک ئەو زیادەیەی لابرد.
وێنە گەورەكە: پێشووتر لە نەخۆشخانە تایبەتەكان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆسی (HIV) و (Hepatitis) بۆ نەخۆش دەكرا، ئەگەر ئەنجامەکەی پۆزەتیف با، ئەوا نرخی نەشتەرگەرییەكە زیاد دەكرا، بەڵام وەزارەتی تەندروستی بە بڕیارێك كۆتایی بەمە هێنا.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی كەرتی تایبەتی كردووە لە هەرێمی كوردستان، لەمەودوا نابێت ئەو بڕە پارە زیادەیە لە هەڵگرانی ئەو دوو جۆر ڤایرۆسە وەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: د. کاوە خەلین، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیارەکە لەبەر خراپی ڕەوشی دارایی و لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






