ئاڤای خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا کارەکانی کارگەیەکی لم و چەو لە کەڵەک ڕاگیرا
- تەندروستی
- 17 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
کارگەیەکی لم و چەو لەسەر زێی گەورە لە سنووری ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش، کە ماوەی دوو هەفتە بوو دەستی بە کارکردن کردبوو، بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیە ڕاگیرا. هۆکاری ڕاگرتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانییەکانی دانیشتووانی ناحیەکە و کاریگەریی نەرێنی کارگەکە لەسەر پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ناوچەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاووڵاتیانی دانیشتووی کەڵەک بە ئاڤایان ڕاگەیاندبوو، کارگەکە تەنیا 100 مەتر لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیەکەوە دوورە. دوای دەستبەکاربوونی کارگەکە، ئاوی خواردنەوەیان زۆر پیس بووە و ڕەنگی گۆڕاوە، هۆشدارییان دابوو لە ئەگەری تووشبوونی دەیان کەس بە نەخۆشی گورچیلە ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک، بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەرچەندە کارگەکە مۆڵەتی یەک ساڵ کارکردنی هەبووە، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەرییەکانی لەسەر ئاوی خواردنەوە، لیژنەیەکیان لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیە و شارەوانی و فەرمانگەی ئاو ناردووەتە شوێنەکە.
بەڕێوەبەری ناحیە گوتی: "دوای پشکنین، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی کارەکانی کارگەکە، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاوی خواردنەوە دروست کردبوو. ئێستا کارەکانی ئەم کارگەیەمان ڕاگرتووە و بژاردەکانمان بریتین لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان یان گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی دیکە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





