
دیمەنی کۆڕنیشی هەولێر. وێنە؛ پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
قایمقامی هەولێر ئاشكرای دەكات كە كۆڕنیشی هەولێر لە داهاتوودا دەكرێت بە پڕۆژەیەكی گەشتیاری.
چیرۆكی سەرەكی: كۆڕنیشی هەولێر كە ڕێڕەوێكی ئاوییە و زیاتر بە وەرزی زستان ئاوی تێدا كۆدەبێتەوە و هۆكارێكە بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئاوەكە و تێكەڵبوونی بە ئاوەڕۆی بەشێك لە گەڕەكەكان و پاشماوەی ماڵان و خۆڵ خاشاك، بۆنێكی ناخۆش دروست دەبێت و بووەتە هۆی بێزاریی خەڵك، پلانی حكومەت ئەوەیە دیمەنەكە پێچەوانە بكاتەوە و بیكات بە پڕۆژەیەكی گەشتیاری.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە كە كۆڕنیشی هەولێر، دوای پاككردنەوەی، ئاوی لێ كۆبكرێتەوە و بكرێت بە شوێنێك گەشتیاریی سەرنجڕاكێش، هاوكات پڕۆژەكە بە شێوەیەك دەبێت كە لەڕووی ژینگەییەوەش سوود بە ناوچەكە و دانیشتووانەكەی بگەیێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆڕنیشی هەولێر دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و بە تەنیشت هەریەك لە گەڕەكەكانی 5ـی حەسارۆك و گەلاوێژ و فەرمانبەران و چەند گەڕەكێكی دیكەدا دەڕوا و ئاوی باراناو دەباتە دەرەوەی شار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






