شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتن بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە
- بزنس
- 21 ئەیلوول

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و داهاتی نانەوتی کراوە، هاوکات ڕێککەوتنیش کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ حکومەتی فیدراڵ دوو بەربەستن لەبەردەم نەناردنی شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، ئێستا بەرپرسانی هەردوولا باس لەوەدەکەن ڕێککەوتن هاتووەتە ئاراوە و چارەسەربوونی تەواوی گرفتەکان نزیکە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ڕێککەوتنیش کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆیەش گرنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنەکان جێبەجێبکرێن.
وتیشی، پرۆپۆزەڵی ڕێککەوتنی نەوت لەنێوان عێراق و تورکیا تەواوبووە بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، "ئەوەشی ماوەتەوە پابەندبوونێکی ئەخلاقی و یاسایی حکومەتی عێراقە بەرامبەر ڕێککەوتنەکە و بڕیاری ناردنی مووچەی دوو مانگ بدات".
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: بەهۆی سیستمی ئیسکۆدا %52 داهاتی عێراق کەمی کردووە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە






