حکومەتی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی باکوور: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەین
- بزنس
- 21 ئەیلوول

کێڵگەیەکی نەوتی و ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی باکووری سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕاگەیاند، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هەفتەیەک لەمەوبەر سۆمۆیان ئاگادارکردووەتەوە کە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو ساڵ و شەش مانگە هەناردەی نەوتی کوردستان ڕاگیراوە و زیانەکانیش بە سەرووی 25 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێن، دوێنێش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتن و رێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دروستبووە، هەرچەندە سەرۆکوەزیران وادەی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکەی ئاشکرانەکرد بەڵام ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیێنرێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەیەک لەمەوبەر نووسراوی بۆ کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کردووە و تیایدا ئامادەیی حکومەتی کوردستانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە ڕاگەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لە هەرێمی کوردستانیش بەتایبەت لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە و بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆمپانیاکانی نەوت کارمەندەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، کۆمپانیای کاریش ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووە و پاڵاوگەکانی ئامادە کردووە، سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیاکەش ئاگادارکراونەتەوە کە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکیش لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەناردەی نەوتی کوردستان بە بۆرییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکووردا تێدەپەڕێت و بە ئاسانیی و بەخێرایی دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.کۆمپانیاکەش لە زاخۆ وێستگەیەکی پێوانەکردنی نەوتی هەیە، لەوێشەوە نەوتەکە هەناردەی تورکیا دەکرێت، ئەگەر ڕێککەوتنەکەش ڕابگەیێنرێت و هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە، پرۆسەکە لای ئەوان بە ئاسانیی و بەخێرایی دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، پێشتر وەزیری نەوت چەندینجار وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستانی دیارییکردووە بەڵام هەناردەی نەوت لەو وادانانە دەستیپێنەكردووەتەوە کە دیاریکرابوون، بۆیەش تائێستا لە هیچ ڕۆژێکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنی هەناردەی نەوت ئاگادار نەکراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت






