شاندێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی 27 هەزار پلەدار و خانەنشینی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 21 ئەیلوول

دیمەنی ژمارەیەک پێشمەرگە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
27 هەزار پلەدار و پێشمەرگەی خانەنشینکراو لە هەرێمی کوردستان، ماوەی چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکات بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆی 27 هەزار خانەنشین، دۆسیەی 22 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندام تەواو بووە، بەڵام چوار بۆ پێنج هەزار فایل ماون و کاریان لەسەر دەکرێت. هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی مووچەکانیان لەسەر ئەوە وەستاوە کە بە کام یاسا خانەنشین بکرێن. وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردووە بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ساڵی 2014ـی عێراق خانەنشین بکرێن، لەکاتێکدا حکومەتی کوردستان داوا دەکات بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین بکرێن.
ئەگەر بە یاسای عێراق خانەنشین بکرێن، بڕوانامە و کۆمەڵێک ئیمتیازاتی پێشمەرگە و پلەدارەکان هەژمار ناکرێن، بەم هۆیەش مووچەکانیان کەمدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ دەستەی باڵای خانەنشینی عێراق کۆدەبێتەوە. ئەگەر بەغدا ڕازی نەبێت بە یاساکانی کوردستان خانەنشین بکرێن، ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووە کە مووچە و ئیمتیازاتی هیچ پلەدار و پێشمەرگەیەک کەم نەبێتەوە.
لەو بارەدا، حکومەتی هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ، جیاوازیی مووچەیان بۆ خەرج دەکات، کە بە کۆی گشتی جیاوازییەکە مانگانە سێ ملیار دینار و نیو دەبێت. ئەمەش لە داهاتی ناوخۆی هەرێم دابین دەکرێت، بە واتایەکی دیکە، لە هیچ دۆخێکدا مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە کەم نابێتەوە و مافەکانیان پارێزراو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
- ببینە و ببیستە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا لەکۆی نزیکەی 13 تریلیۆنی مووچە کەمتر لە 9 تریلیۆنی بۆ هەولێر ناردووە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوت: بەرهەمی ساڵانەی گازی شل گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتی دادوەری زیاتر لە 89 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزە لە زێڕی دا؛ مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 دابەزی بۆ 870 هەزار دینار
- بزنس
- 30 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ نزیکەی 80 دۆلار بەرز دەبێتەوە





