بەهۆی دروستبوونی قەیرانی کارەبا عێراق داوای کارەبای زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ڕاپۆرت
- 22 ئەیلوول

عێراق دەیەوێت ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری لە پارێزگاکانی دووبارە بکاتەوە
ئاڤا نیوز
قەیرانێکی گەورەی کارەبا چاوەڕێی عێراق دەکات، بەفەرمی داوایان لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کردووە کارەبای زیاتریان پێبفرۆشن بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو بتوانن بەلایەنی کەمەوە 8 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە عێراق ڕۆژانە 25 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، پشت بەو گازە دەبەستێت کە لە ئێران دەیکڕێت، بەشێکی دیکەیشی گازوایل دەکڕێت و دەیکاتەوە بە گاز ئینجا دەخرێتە خزمەت بەرهەمهێنانی کارەبا، بەوەشەوە ڕۆژانە 11 هەزار مێگاوات کوورتهێنانی هەیە، بەمەش لە باشترین حاڵەتدا دەتوانێت 10 کاتژمێر کارەبا دابین بکەن.
زانیاریی زیاتر: عێراق ڕۆژانە هەزار و 600 مێگاوات کارەبا لەهەرێمی کوردستان دەکڕێت، ئێستا بەفەرمی داوایان لەهەرێمی کوردستان کردووە لە ساڵانی داهاتووەوە کارەبای زیاتریان پێبفرۆشێت، وەزارەتی کارەبای هەرێمیش وەڵامیان نەداوەتەوە و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکەیان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیی نەیهێشتووە هاووڵاتیانی عێراق خاوەنی کارەبایەکی 24 کاتژمێری بن، لەکاتێکدا ساڵی 2003 تاوەکو ئەمڕۆ 100 ملیار دینار لە کەرتی کارەبای عێراق خەرجکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کەرتی کارەبا ڕێکبخرێتەوە تەنیا لە بەغدای پایتەخت دەیان هەزار سەرپێچی کارەبا تۆمارکراوە.
- ئێستا سوودانی تیمێکی ڕاسپاردووە ئەزموون لە هەرێمی کوردستان وەرگرن و کارەبای عێراق بکەن بە 24 کاتژمێری.
- عێراق دەیەوێت ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی دووبارە بکاتەوە کارەبا بکات بە 24 کاتژمێری، بەڵام پێش ئەوە دەبێت چەند هەنگاوێک بنرێت، لەوانە؛- ژێرخانی کارەبای خۆیان ڕێکبخەن و تۆڕەکانی کارەبا و بگۆڕەکانیان نۆژەنبکرێنەوە، لەوانەش گرنگتر سەرپێچیی سەر تۆڕەکانی کارەبا نەهێڵدرێت و پێوەری زیرەک بۆ ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان ببەسترێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "چەند جارێک تیمی وەزارەتی کارەبای عێراق سەردانیان کردووین بۆ ئەوەی کەرتی کارەبایان باشتر بکەن، ئەمە قسەی شاندەکە بوو کە سوودانی پێی گووتوون؛ بڕۆن بزانن چۆن لە هەرێمی کوردستان کارەبایان کردووە بە 24 کاتژمێری بۆ ئێوە ناتوانن ئەوە بکەن."
گوتیشی، "ئێمەش ڕێگاکانمان پیشاندان کە دەبێت پێش هەموو شتێک پێوەری زیرەک ببەستن، ئینجا هەنگاوەکانی دیکە جێبەجێ بکەن، بەڵام جێبەجێکردنی بۆیان قوورس دەبێت، چونکە بە گوتەی خۆیان لایەنە سیاسییەکان ناهێڵن ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت."
سوود وەرگرتن لە پڕۆژەی ڕووناکی لە عێراق
لەماوەی ڕابردوو چەند جارێک شاندی وەزارەتی کارەبای عێراق، سەبارەت بە دۆزینەوەی میکانزمێک بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی لە عێراق، لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، تەنانەت هەنگاویشیان بۆ جێبەجێکردنی ناوە لە ماوەی ڕابردوو بەستنی پێوەری زیرەکیان لە کەرکووک دایە دەست کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی جێبەجێی بکات و بۆ هەر ماڵێک 100 هەزار دینار وەردەگیرا، بەهۆی ناڕەزایەتیی خەڵکەوە پڕۆسەکە وەستێنرا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بڕیارە بەمنزیکانە جارێکی دیکە شاندێکی وەزارەتی کارەبای عێراق بێنە هەولێر و لەگەڵ تیمی پڕۆژەی ڕووناکی کۆببنەوە، بەو ئامانجەی میکانزمێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە پارێزگاکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت."
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






