
دیمەنێک لە دارستانی قەزای خەبات. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەماوەی ڕابردوو بەهۆی نەبوونی ئاوی پێویست و نەبوونی سیستمی ئاودان، بەشێکی زۆر لە دارەکانی خەبات بەرەو وشکبوون دەچوون، بۆ ئەوەی دارەکان لەناو نەچن سیستمێکی ئاوی تایبەت بۆ دارستانەکە دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی وشکبوونی بیرەکانی دارستانی خەبات و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی، بەشێکی زۆر لە دارەکانی دارستانی قەزای خەبات وشک ببوون، بۆ ئەوەی دارەکان لەناو نەچێت لەلایەن قایمقامیەتی قەزای خەبات بە تانکەر دارەکان ئاو دەدرا، ئێستا بڕیادراوە بیر بۆ دارستانەکە لێبدرێت و سیستمێکی تایبەت دابنرێت تاوەکو دارەکان لە وشکبوون پارێزراو بن و ئاوی پێویستی بۆ دابین بکرێت.
لێدوانی فەرمی: کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات، بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای وشکبوونی بیرەکانی دارستانی خەبات، لەلایەن قایمقامیەتی قەزای خەبات بە تانکەر ئاو بۆ دارەکان دابینکرا بوو، سوپاسی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەکەین کە بڕیاریان دا بە لێدانی بیری نوێ و دانانی سیستمێكی تایبەتی ئاودان، بەو هۆیەوە دارەکان لە وشکبوون دەپارێزرێن و ئاوی بەردەوامیان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: دارستانی خەبات لەساڵی پەنجایەكان دروستكراوە لەسەر زیاتر لە 400 دۆنم زەوی، ئێستا وەك ناوچەیەكی گەشتیاری سوودی لێ وەردەگیرێت، دارەکان چەندین جار ڕووبەڕووی برینەوە بووە لەلایەن هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: پارتى و یهكێتی نهگهیشتن به ڕێككهوتن
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
خوانێکی تایبەت بۆ پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری 2026 ڕێکدەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی درۆنی باندەکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیک فڕۆکەخانەی ئێل پاسۆ داخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو کەشوهەوا تێکدەچێت و حکومەت هۆشداری دەدات: موبایلەکانتان دابخەن






