
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری دەڵێت، ئێستا لیستی مووچەی مانگی 9 ئامادەیە و ئەوانەی بەشدارن لە ئەپڵیکەیشنی KRDpass دەتوانن وردەکاری مووچەی مانگی نۆیان ببینن.
وێنە گەورەکە: KRDpass ئەپڵیکەیشنێکی زیرەکە و هەموو ئەپڵیکەیشنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ کۆکراوەتەوە، هاونیشتمانی دەتوانێت بۆ پارەدان و چەندین خزمەتگوزاری دیکە بەکاری بهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیا و زانیاری ڕایگەیاند، ئێستا خشتەی مووچەی مانگی 9 لە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە و بەکارهێنەرانی KRDpass دەتوانن وردەکاریەکانی مووچەیان ببینن. هاوکات لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی دیوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە مانگی داهاتووەوە، لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە تەواوی بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت. بەمەش وەزارەتی دارایی کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر پرۆسەی دابین کردن و دابەش کردنی مووچە بە شوازێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دادپەروەرانە دا دەبێت.
بۆچی گرنگە: ئەپلیکەیشنی KRDpass، یەکێکە لە خزمەتگوزارییە گرنگەکان هەموو زانیارییەکانی بەکارهێنەر لەناو مۆبایلەکەی دەبێت، بۆ نمونە هەموو ناسنامەکانی بەکارهێنەر لەناو ئەپڵیکیەشنەکە دەبێت. هاوکات، هەر لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە دەزانی مووچەی ئەم مانگەت چەندە، چەندی بنەڕەتییە، چەندت لێ بڕاوە و ئەو لێ بڕينە هی چییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە





