
دیمەن دینار و دۆلار
ئاڤا نیوز
بەهۆی چالاکبوونەوەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، بەهای تمەنی ئێرانی شۆکێکی دیکەی بەخۆیەوە بینی و بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی.
وێنە گەورەکە: وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاشكرایان کرد سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران کارا کرایەوە. ئەوان دەشڵێن، دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی دیپلۆماسی نییە پێویستە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاربکەین بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی نوێ بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، هاوکات سوورن لەسەر جێبەجێکردنی خێرای ئەو سنووردارکردنانەی کە دووبارە سەپێنراونەتەوە و داواش لە هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ئەو سزایانە جێبەجێ بکەن.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: دوای بڕیاری سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران، بەهای تمەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزین کردووە، بەهۆی ئەمەوە چاوەڕوان دەکرێت بەهای تمەن زیاتریش دابەزێت.
زانیاریی زیاتر: ئێستا بەهای تمەن لە بازاڕەکانی کوردستان بەمشێوەی خوارەوەیەوە: ڕۆژە پێنجشەممەی ڕابردوو 25-9-2025 نۆ ملیۆن و 800 هەزار تمەن بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکی بوو. ئەمڕۆ بەهای تمەن گۆڕانکاری بەسەرداهات و 100 دۆلار گەیشتە 10 ملیۆن دینار بە کاش و 11 ملیۆن دینارە بە حەواڵە.
لە سلێمانی 100 دۆلار بەرامبەر 10 ملیۆن و 500 هەزار دینار بە کاش و 12 ملیۆن دینار بە حەواڵە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




