بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر: پڕۆژەی ڕووناكی 50%ـی كەشوهەوای هەولێری پاككردووەتەوە
- ژینگە
- 29 ئەیلوول

دیمەنی ئاسمانی شاری هەولێر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر دەڵێت، ئاسمانی هەولێر بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو پاكبووەتەوە؛ بەتایبەت لەگەڵ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی كە بەهۆیەوە سەدان مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکان کوژێنرانەوە، ئەمەش وایکرد 50%ـی كەشوهەوای هەولێر پاکبێتەوە.
وێنە گەورەكە: ساڵانی ڕابردوو بەهۆی هەبوونی هەزاران مۆلیدە لە شارەکان، ئاستی پیسبوونی کوالێتی هەوا گەیشتبووە ئاستێکی مەترسیدار، بەڵام جێبەجێکردنی چەند ڕێکارێک لەماوەی یەک ساڵدا گۆڕانکاری دروست کرد.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئاسمانی هەولێر بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو پاكبووەتەوە، جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكیش كە بەهۆیەوە سەدان مۆلیدەی ئەهلی كوژێنراونەتەوە، ڕێژەی 50% كەشوهەوای شاری هەولێری پاكکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ڕووناكی جگە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوبەشان، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 200 مۆلیدەی ئەهلی كوژاندووەتەوە.
هۆكارە زانراوەكان: كوژاندنەوەی سەدان مۆلیدەی ئەهلی، داخستنی دەیان پاڵاوگەی نایاسایی، دانانی فلتەر بۆ كارگە و كۆمپانیا و چێشتخانەكان، دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و تایبەت كە دووكەڵیان دەردەدا، بەرزكردنەوەی كوالێتی بەنزین و گازوایل، هۆكاری سەرەكین بۆ پاكبوونەوەی كەشوهەوا و ژینگەی شاری هەولێر.
باکگراوند: ڕۆژی 2024-12-12، بە سەرپەرشتی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە چارەسەركردنی پیسبوونی كەشوهەوای هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا چوار بڕیاری گرنگ بۆ پاككردنەوەی ژینگەی شارەكە دران، لەوانەش؛ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان، ڕێگریكردن لە لێخوڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دووكەڵی ڕەش و گازی ژەهراوی دەردەدەن، كوژاندنەوەی مۆلیدەکان و ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆكان بۆ ئاودانی سەوزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






