دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەی نەبوونی دەرمانی پرۆگراف چارەسەر دەکرێت
- تەندروستی
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنی حەبی پرۆگراف
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. سامان بەرزنجی، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی رایگەیاند کە کێشەی نەبوونی دەرمانی پرۆگراف لە نەخۆشخانەکانی کوردستان بە زوویی چارەسەر دەکرێت و هەموو نەخۆشێک دەرمانەکەی بەدەست دەگات. هاوکات سوپاسی کەناڵی ئاڤای کرد بۆ بەدواداچوونەکانی لەسەر ئەم کێشە گرنگە.
لێدوانی فەرمی: وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: "زۆر سوپاسی خەمخۆری و بەدواداچوونی ئاڤا میدیا دەکەم لەسەر ئەم بابەتە، ئاگادارم چەند گرنگیتان بەو کێشەیەی خەڵک داوە." ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتەکەیان کاری زۆر باشیان لەسەر ئەم بابەتە کردووە، جەختیشی کردەوە: "لە نزیکترین کاتدا دەرمانی پرۆگراف لە سەرجەم نەخۆشخانەکان بەردەست دەبێت."
زانیاریی زیاتر: لەبارەی هۆکار و چارەسەری کێشەکە، د. سامان بەرزنجی روونیشیکردەوە: "پێشتر بڕیار وابوو بەغدا بەبێ جیاوازی دەرمان بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بنێرێت، بەڵام بەڵێنی خۆیان نەبردووەتە سەر. ئێستا لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بودجەی تەندروستی سەرجەم پارێزگاکان زیادکراوە و کێشەی نەبوون و کەمی دەرمان لە ماوەیەکی کەم و زۆر نزیکدا لە هەموو کوردستان چارەسەر دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکان تەمەن درێژ دەکات






