
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
لە بەغدا هەنگاوێک بۆ خەرجکردنی مووچەیەکی دیکە نرا، حکومەتی کوردستان و بەرپرسانی کورد لە بەغدا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ خەرجکردنی دوو مووچە بەر لە هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن کە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بێ دواکەوتن خەرج بکرێن و ئەمساڵ هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نۆ تەواو بوو. لیستەکە بێ کێشە بووە، تەنانەت یەک تێبینییان لەسەر نەبووە.
ئەمە مانگانە یەکەم هەنگاوە بۆ ناردنی مووچە، وردبینیکردنی لسیتی مووچەی مانگی هەشتیش دەمێکە تەواو بووە.
هەنگاوەکانی داهاتوو: هەنگاوی دووەم دەبێت کوردستان بینێت، ناردنی میزان موراجەعەی مانگی هەشتە، ئەو هەنگاوەش سبەی یەکشەممە دەنرێت و ڕاپۆرتی میزان موراجەعەی، تەواوی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت شەفافانە بۆ بەغدا دەنێردرێت.
هەنگاوی سێیەم کە ناردنی 120 ملیارەکەی داهاتی نانەوتییە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بەچڕی دەستی بە کۆکردنەوەی داهات کردووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ئاڤا دراون هەفتەی داهاتوو تەواوی پارەکە ئامادە دەکرێت.
هەناردەکردنی نەوتیش دوێنێ بەشێوەیەکی کاتی چەند کاتژمێرێک وەستێنرا، هەر دوێنێ شەو دەستی پێکردەوە و هیچ کێشەیەکی نییە، وەستانەکەش بەهۆی نەمانی کۆگاکان بوو، هەموویان پڕ ببوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی کوردستان و بەرپرسانی کورد لە بەغدا هەموو هەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بەغدا دوو مووچە لەداوی یەک بنێرێت و تاوەکو هەڵبژاردن دوو مووچە دابەش بکرێن، بۆ ئەوەی هەموو مووچەکانی ئەمساڵ بدرێن و هیچیان نەفەوتێن.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ئەم هەفتەیە لیژنە وزارییەکەی بەغدا لەبارەی وەڵامی ئەنجوومەنی دەوڵەت سەبارەت بە پرسی داهاتی ناوخۆی كوردستان کۆببێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار بدرێت كە مانگانە هەرێمی کوردستان وەک داهاتی نانەوتی چەند بدات بە حکومەتی عێراق. ئەگەر هیچ بڕیارێك نەدرا ئەوا حكومەتی كوردستان 120 ملیارەکە دەنێرێت و هەتا یەکلایی دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 53 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




