شارەوانی هەولێر: لە بانگەشەی هەڵبژاردن سیمای شەقامەکانی هەولێر بپارێزن
- ژینگە
- 4 تشرینی یەکەم

دیمەنی پۆستەری بەشێک لە کاندیدەکان لە سۆران. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شارەوانی هەولێر هۆشداری بەلایەنەکان دەدات کە لە ئەگەری تێکدانی سیمای شار بە وێنە و پۆستەرەکانیان، ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە و لایەنەکان شەقام و شوێنە گشتییەکان بە وێنەی لیست و کاندیدەکانیان دادەپۆشن، شارەوانییەکانیش ڕێنمایی پەیوەست بە شوێن و شێوازی دانانی پۆستەری بانگەشە بڵاو دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "نابێت بانگەشەی لایەنەکان ببێتە هۆی شێواندنی سیمای شار و تێکدانی سەوزایی دوورگە ناوەندیەکان، لە ئەگەری سەرپێچی ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر بۆ هەر لایەنێک کە پابەندی ڕێنمایەکانی شارەوانی نەبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە ڕۆژی 2025-11-11 بکرێت، بانگەشەی هەڵبژاردن 37 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس، مافی دەنگدانیان هەیە، حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی نەینەوا داوا دەکات هاووڵاتیان ئاو پاشەکەوت بکەن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 6 کانوونی یەکەم
شێخ دارا: ئەم هەفتەیە بارانی بەخوڕ دەبارێت






