
گەنمی جووتیارانی کوردستان لە سایلۆی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی یەکەم قۆناغی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت کە لە ساڵی 2025 گەنمەکانیان لەڕێگەی سایلۆی هەولێر بە بازاڕ کردووە.
لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "جووتياران ئاگادار دەکەینەوە"، ڕۆژی سێشەممە 7-10-2025، لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی جووتياران دەکرێت، جووتیاران دەتوانن لەڕێگەی بانکی TBi پارەکانیان وەربگرن.
میران بەختیار دەڵێت، گوژمەکە، قۆناغی یەکەمی هاتنی پارەکەیە بۆ ئەو جووتیارانەی کە لە ساڵی 2025 گەنمەکانیان لەڕێگەی سایلۆی هەولێر بە بازاڕ کردووە کە 20 ملیار دینارە لە کۆی گشتیی 97 ملیار و 779 ملیۆن و 188 هەزار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران.
- باس لەوەش دەکات، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کە دەست بە دابەشکردنی چەک کراوە، زیاتر لە 200 جووتیار سەردانی سایلۆیان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی چەکەکانیان
- بۆ سبەی سێشەممە، دابەشکردنەکە بەپێی ڕیزبەندی لە زنجیرە (301) تاوەکو زنجیرە (450) دەستپێدەکات کە دەکاتە 150 کەس، پارەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: پارێزگای هەولێر لە کۆی 400 هەزار تۆن گەنمی ئەمساڵ، 120 هەزار تۆن گەنمی بۆ دیاری کرابوو کە توانرا سەرووی 121 هەزار تۆن گەن بە بازاڕ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە نوسراوی بەغدا، ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان لە 50 تۆن بۆ خوارەوە ڕادەستی سایلۆ کردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارەکانیان.
ئەمەش بزانە: لە گوژمەی ئەمجارە سەرووی 700 جووتیار سودمەند دەبن، هەروەها وەزارەتی بازرگانیی عێراق نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی کردووە، بۆ خەرجکردنی گوژمەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




