
پڕۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران
ئاڤا نیوز
دوای گەیشتنی پارەی جووتیارانی سنووری دهۆک، پارەکە بە قۆناغ بەسەر هەر چوار سایلۆ دابەشکرا، سبەی جووتیارانی شێخان پارەکە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، پڕۆسەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوامە و ڕۆژانە نزیکەی 100 جووتیار پارەکە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: خالد بیبۆ، بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە پارەی گەنمی جووتیارانی شێخان دابەش دەکرێت، ڕۆژانە جووتیاران چەکی بانکیان بۆ دەکرێت و لەبانک پارەکە وەردەگرن، وەکو قۆناغی یەکەم پارەکە بەو جووتیارانە دەدرێت کە لە یەک تۆن تاوەکو 50 تۆن گەنمیان ڕادەست کردووە، لەو ڕێژەیەش 372 جووتیاری شێخان ئەو پارەیە دەیانگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان، دەڵێت، ئەمساڵ 19 هەزار و 500 تۆن گەنم لەلایەن جووتیارانی شێخان ڕادەستی سایلۆ کراوە، بڕی پارەی جووتیارانی شێخان نزیکەی 16 ملیار دینارە، لەو بڕە پارەیەش وەکو قۆناغی یەکەم نزیکەی پێنج ملیار دینار هاتووە.
باکگراوند: حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی فەرمی کە 850 هەزار دینارە بۆ هەر تۆنێک وەرگرت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پێکدادانی قورس لەسەر سنووری ئەفغانستان و پاکستان دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
46 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 تشرینی یەکەم
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
10 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ 12 مووچەی پاداشتی خانەنشینی سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا جیاوازیی مووچەی سەدان مامۆستای دهۆک خەرج دەکرێت
- بزنس
- 9 تشرینی یەکەم
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- بزنس
- 9 تشرینی یەکەم
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات