تەندروستیی عێراق هۆشداری لەبارەی ئەنفلۆنزای وەرزی دەدات ئەگەر ڤاکسین وەرنەگرن
- تەندروستی
- 12 تشرینی یەکەم

بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هۆشداری دا لەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی دەبێتە هۆی گواستنەوەی تووشبوو بۆ نەخۆشخانە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ڤاکسینەکە ڕێگری لە تووشبوون ناکات، بەڵام نیشانە تووندەکانی کەمدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنفلۆنزای وەرزی نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە ساڵانە بڵاو دەبێتەوە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە. نیشانەکانی بریتین لە تا، کۆکە، ئازاری جەستە و ماندوێتی، کە لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزیی مەترسیدار.
لێدوانی فەرمی: سەنان غازی، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گواستراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: "کەمپین هەیە لە هەموو سەنتەر و دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ پێدانی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی، ئەم ڤاکسینە ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە ناکات، بەڵام تووندیی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە کاتێک تووش دەبێت و دەچێتە نەخۆشخانە".
لەهەمان کاتدا: سەنان غازی گوتیشی: "تووشبووی نەخۆشیی ئەنفلۆنزا ئەگەر ڤاکسینەکە وەرنەگرێت، تووشی چەندین ئاڵۆزی دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان دروست بکات و لەوانەیە بگوێزرێتەوە بۆ ژوورەکانی چاودێری چڕ ئەگەر ئەنفلۆنزاکە زۆر مەترسیدار بێت".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گواستراوەکان "ئەو کەسانەی کە زیاتر تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا دەبن، بریتین لە بەساڵاچووان و منداڵان و ژنانی دووگیان"، ڕوونی کردەوە کە "وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسەکە دەیانپارێزێت لە کاریگەرییە خراپەکانی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
- تەندروستی
- 13 کانوونی یەکەم
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






