
خۆپیشاندانێك دژ بە لابردنی عەبدوڵا زێدان- وێنە: میدیای توركیا
ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵای تورکیا لە دژی عەبدوڵڵا زەیدان بە قەدەغەکردنی بوون بە سەرۆک شارەوانیی وان، چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئاکپارتی هەوڵ دەدات گەورە شارەوانییەكانی باكووری كوردستان کە نەیتوانی بەدەستیان بهێنێت، لە دەم پارتی وەربگرێتەوە و بە قەیوم پۆستەکان پڕبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن ئۆزگەنوش، پەرلەمانتاری پێشووی دەمپارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی گۆرینی ئەو بڕیارە و پێدانی بە قەییووم لە ئارادا نییە، لە ئەگەری بوونی بچووکترین دەنگۆ بێدەنگ نابین و هەڵوێستی تووندمان دەبێت".
بڕیارەكەی داواكاری گشتیی توركیا ڕەتكرایەوە
لە لایەکی دیکەوە، دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیارەكەی داواكاری گشتی توركیا ڕەتكردەوە و مافی وەرگرتنەوەی گەورە شارەوانیی وانی بە عەبدوڵڵا زەیداندا.
15 ڕۆژ بۆ تانەدان
ماوەی 15 ڕۆژ دیاریکراوە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە، بەڵام پارێزەرانی زەیدان ڕایانگەیاندووە، داوکاری گشتی تانەی لە بڕیارەکە نەداوە، بۆیە ماوەی تانەدانەکە هەڵوەشایەوە. بڕیارەکەیان تێپەراند.
خۆپیشاندانەکان ڕادەگیرێت
ئەندام و لایەنگرانی دەمپارتی بڕیاریانداوە لە سەرجەم شارەکانی باکووری کوردستان، بە تایبەت بە وان کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن. ئێستا دۆخی شارەکان و هاووڵاتییان ئارامە.
"قەییوومەکان گەندەڵن"
بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی حکومڕانی قەیومەكان لە شارەکانی باکووری کوردستان دزی و گەندەڵی زۆریان کردووە، "کورد جارێکی دیکە ڕێگە بە دەسەڵاتداری قەییووم لە باکووری کوردستان نادات".
"ئاکپارتی بە یاساوە پەیوەست نییە"
پارتی دەسەڵاتداری تورکیا، پابەند نییە بە یاساکانی سەروەری و دیموکراسیی وڵات، چاوەڕێی هەموو جۆرە هەنگاوێکی نایاسایی دیکەی لێدەکرێت. ئوزگەنوش وای گوتووە.
پارتە سیاسییەکان پاڵپشتی لە دەمپارتی دەکەن؟
پارتی براوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا "جەهەپە"، پشتیوانی لە دەمپارتی کرد، لە دوای ئەو پارتی سەعادەت و ئەو پارتانەش کە ڕێک نەبوون لەگەڵیان لەڕێگەی میدیاکانەوە هاوسۆزی خۆیان بۆ دەمپارتی دەربڕیوە، لەبەر ئەوەی دەزانن دوای دەمپارتی نۆرەی ئەوانیش دێت، "پاڵپشتییەکان تەنیا لێدوانن تاوەکو ئێستا کرداری نەبوون".
خەڵکی تورکیا چیتر بەرگەی نادادی ناگرێت
هەڵئاوسانی ئابووری و دۆخی ئێستای تورکیا وای کردووە، خەڵکی تورکیا چی دیکە بەرگەی شەڕ و ئاژاوەی دیکە نەگرن، بۆیە هیچ بڕیارێکی نادادی لەو وڵاتەدا جێگەی نابێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






