تشرینییەکان لەنێوان بەڵێنەکان و گەڕان بەدوای "هاوپەیمانیی براوە"دا
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی تشرینییەکان
ئاڤا نیوز
لە دڵی ئەو گۆڕەپانانەی کە هاواری "نیشتمانێکمان دەوێت"یان لێوە دەهات، بۆ ناو هۆڵەکانی ئەو حزبانەی کە هەمیشە وەک هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکان وەسف دەکران، ئەمڕۆ دۆخێکی نائاسایی لە دیمەنی سیاسیی عێراقدا دەرکەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019، خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی خوارووی عێراق دەستیان پێکرد، هۆکارەکەشی ناڕەزایەتی بوو لە خراپی خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا، ئاو و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دیکە. بێکاری زۆر بەتایبەت لەناو گەنجاندا، بڵاوبوونەوەی گەندەڵیی کارگێڕی لە زۆربەی دامودەزگاکانی حکومەتدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای شەش ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی تشریندا کە هۆشیاریی گشتییان داڕشتەوە، ئێستا هەندێک لە سیمبولەکانیان بەرەو هاوپەیمانیکردن لەگەڵ ئەو هێزانە دەڕۆن کە خودی ئامانجی تووڕەیی شەقام بوون.
بۆچی گرنگە: ئەم گواستنەوەیە لای هەندێک وەک گۆڕانکارییەکی ڕەوا دەردەکەوێت، بەڵام لای هەندێکی دیکە وەک پاشەکشە لە بنەماکانی شۆڕش و تێکەڵبوونێکی وردە وردە لەگەڵ پێکهاتەی دەسەڵاتدا.
ئاڤا میدیا لە بەدواداچوون بۆ ئەو گۆڕانکارییە هەوڵی داوە ئەم دۆخە شی بکاتەوە، بە بەدواداچوون لە ڕێگەی ئەو پەرلەمانتارانەی خۆپیشاندانەکانی تشرین بە خەڵکیان ناساندن و ئێستا ئاڕاستەی سیاسیی خۆیان گۆڕیوە.
هەندێکیان چوونەتە ناو هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی)، ژمارەیەکی دیکەشیان چوونەتە ناو هاوپەیمانیی ئەلئەساس (بە سەرۆکایەتیی موحسین ئەلمەندەلاوی)، چەند کەسێکیش چوونەتە ناو هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی) و یەکێکی دیکەشیان بۆ نێو هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی (بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم). زۆربەشیان ڕەتیان کردەوە لێدوان بدەن یان وەڵامێکی لاوازیان دایەوە.
پرسیارە گەورەکان و لێکەوتەکان: لە پشت ئەم هەڵوێستانەوە پرسیاری گەورە شاراوە هەن؛ ئایا تشرین پاکییەتی سەرەتایی خۆی لەدەست دا؟ ئایا دروشمی "گۆڕانکاری لە دەرەوە" گۆڕاوە بۆ پڕۆژەی "کاریگەر لە ناوەوە"؟ ئاڕاستەکان دەریانخستووە کە ئەوەی ڕوودەدات گەشەسەندنێکی سیاسیی سرووشتی نییە، بەڵکو دەرکەوتنی ئەو ڕاستییەیە کە هەندێک لەوانەی سواری شەپۆلی تشرین بوون، دروستکەری نەبوون، بەڵکو وەبەرهێنەر بوون تێیدا.
پەرلەمانتارانی تشرین ڕەتی دەکەنەوە پاساو بهێننەوە!
نیسان ئەلزایر، پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی ئیمتیداد و کاندیدی ئێستای هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ناڕەزایەتی دەربڕی کاتێک پرسیاری لێکرا لەبارەی گواستنەوەی لە حزبێکی دەرکەوتووی تشرینەوە بۆ حزبێکی تەقلیدی.
لێدوانی فەرمی: ئەلزایر لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: "هەر سیاسەتمەدارێک دیدگایەکی هەیە، پێویست ناکات پاساو بۆ ئەوە بهێنێتەوە بۆچی چوویتە ئێرە یان ئەوێ." وتیشی: "من ڕێگای گەیشتن بە ئامانجی کۆماری دیاری دەکەم."
ئەلزایر لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەم 26 هەزار و 889 دەنگی بەدەست هێنا و بەڵێننامەیەکی شەرەفی لە چوارچێوەی ئیمتیداد واژۆ کردبوو بۆ دادگاییکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران، کارکردن بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵی، هەموارکردنی دەستوور، گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی و ڕەتکردنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران.
هیچ مامەڵەیەک لەگەڵ حزبە تەقلیدییەکاندا بوونی نییە
موشرق ئەلفەرەیجی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "نازل ئاخز حەقی" (کە لە خۆپیشاندانەکانی 2019 سەریهەڵدا) و کاندیدی ئێستای هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی)، لە وتووێژێکدا بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئێمە پەنامان بۆ هەمان سیستمی حوکمڕانی نەبردووە، بەڵکو هاوپەیمانیمان لەگەڵ حزبێک کردووە کە مێژووی سیاسییەکەی زۆر درێژ نییە." وتیشی: "تەیار ئەلفوراتەین (کە سوودانی سەرۆکایەتی دەکرد) پشتگیریی خۆپیشاندانەکانی تشرینی دەکرد."
ئەلفەرەیجی ئاماژەی بەوەدا "هاوپەیمانیکردنی ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان وەک هاوپەیمانیی دەوڵەت بوو، وتارەکەمان یەک بوو، کە بریتی بوو لە ڕەتکردنەوەی پشکپشکێنە، گۆڕینی واقیع و ڕەتکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت." جەختی لە نەبوونی هیچ مامەڵەیەکی سیاسی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە "یاساکانی هەڵبژاردن لە عێراق هەندێک جار وامان لێدەکەن بەدوای هاوپەیمانێتیی براوەدا بگەڕێین." بزووتنەوەکەیان ئازادیی تەواوی هەیە لە بڕیارداندا.
ئەوانەی چوونەتە پەرلەمان نوێنەری تشرین نین!
مەجاععش ئەلتەمیمی، توێژەر لە کاروباری سیاسی، پێیوایە ئەو تشرینییانەی چوونەتە ناو حزبە تەقلیدییەکان، لە بنەڕەتدا نوێنەری ڕاستەقینەی تشرین نەبوون، بەڵکو سوارچاکانی شەپۆلێک بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەلتەمیمی لە لێدوانێکدا بە ئاڤا ڕاگەیاند، "ئەوان سوارچاکانی شەپۆلێک بوون کە تووڕەیی خەڵکیان بۆ گەیشتن بە پەرلەمان بەکارهێنا." ئەکادیمییەکە وتیشی: "سەربەخۆیی لای زۆربەیان دروشمێکی هەڵبژاردنی کاتی بوو کە زوو داڕما لەبەردەم کاریگەرییەکانی دەسەڵات."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەلتەمیمی ئاماژەی بەوەدا "ئەوەی ڕوویدا زیانێکی دەروونی بە وێنەی بزووتنەوەی تشرین گەیاند، بەڵام گیان و داواکارییەکانی کۆتایی پێنەهێنا، چونکە ئەوانەی خیانەتیان لە بنەماکان کرد، لە بنەڕەتدا دروستکەری نەبوون." پێی وایە ناوەڕۆکی جەماوەریی تشرین لە دەرەوەی حساباتی سیستمی حزبی مایەوە و هەمیشە نوێنەری هۆشیاری ڕەتکەرەوەی گەندەڵی و پشکپشکێنە دەبێت.
باکگراوند: لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019، خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی خوارووی عێراق دەستیان پێکرد، لە بەرامبەر داواکاریی خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تووندی وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە. بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون، خوێناویترین ڕۆژەکانی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای زیقار بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی دەستیپێکرد
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
دیزاینی یاریگایەکی نوێ و گەورەتر بۆ یانەی زاخۆ دەخرێتەڕوو
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەنیەری؛ ئەو پیشە سەختەی کەم کەس دەتوانێت بیکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی یەکەم نەمامی لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر چاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی ڕاوکردنی باڵندە بڵاودەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران خەڵاتی ڕێزلێنان بە عوسمان هەورامی دەبەخشێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێک لە هەولێر ماڵەکەی بۆ بەخێوکردنی پشیلە تەرخان کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕووسیا درۆنێکی ژێردەریایی ئەتۆمی تاقیدەکاتەوە توانای دروستکردنی تسونامی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 29 تشرینی یەکەم
هێزەکانی پشتیوانیی خێرا هەزاران مەدەنی لە سوودان دەکوژن






