
دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
لە ماوەی ڕابردوو بڕیار بوو لەسەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی پارکێک لە سۆران دروست بکرێت، بەڵام دواتر پڕۆژەکە فراوان کرا و کرایە 450 دۆنم، ئێستا بەشێک لە دیزاینی پارکەکە تەواو کراوە، بڕیارە پڕۆژەكە بە قۆناغ دەستپێبكات.
چیرۆکی سەرەکی: لە درێژەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە پارکێکی گەورە لە سۆران دروست بکرێت کە چەندین باخچە و شوێنی یاری و مەلەوانگە و ڕێستوڕانت لە خۆدەگرێت، دیزانی بەشێک لە پارکەكە تەواو کراوە، بڕیارە بە قۆناغ کارەکانی دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب زوبێر، قایمقامی سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرەتا 200 دۆنم زەوی بۆ پارکی سۆران تەرخانکرابوو، بەڵام دواتر پێمان باش بوو زەوییەکە فراوانتر بکرێت لە قۆناغی دووەم کرایە 362 دۆنم، پاشان نزیکەی 88 دۆنم لە زەوییەکە مایەوە کە دەگەیشتە ڕووباری باڵەکیان، پێمان باش بوو وەکو کۆڕنیشێک لە داهاتوو سوودی لێ ببینین و بگاتە ڕووباری باڵەکیان بۆیە پڕۆژەکە فراوان کرا و کرایە 450 دۆنم زەوی، بەهۆی زیادکردنی ڕووبەری زەوییەکە گۆڕانکاری بەسەر دیزاینەکە هات.
هاوکات دەبێت قەرەبووی ئەو خەڵکەش بکرێتەوە کە زەوییەکانیان دەکەوێتە بەر ئەو پارکە، ئێستا شارەوانی سۆران سەقاڵی کوژانەوەی زەوییەکانن، بۆیە دەستپێکردنی پارکەکە دواکەوت، بەشێکی زۆر لە قۆناغەکان تەواوە کراون، پارکەکە بودجەیەکی زۆری پێویستە چاوەڕێن کۆمپانیایەکی گەورە و بەتوانا پڕۆژەکە بگرێتە ئەستۆ تاوەکو دەست بە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: قایمقامی سۆران، دەڵێت، لیژنەیەک پێكهاتووە بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنی پڕۆژەکە، پێشبینی دەکەین لەسەرەتای ساڵی تازە دەست بەکارەکان بکرێت و زیاتر لە 100 ملیار دیناری پێویستە، بە هۆی ئەوەی ڕووبەرێكی فراوانی هەیە، بڕیارە بە دەیان هەزار داری لێ بچێنرێت و بەشێکی سەرەکی بکرێتە دارستان.
ئەمەش بزانە: بڕیارە پارکە بە قۆناغ تەواو بکرێت و هەرجارەی دەست بە دروستکردنی قۆناغێک بکرێت، پارکە لە چەند بەشی جیاواز پێکهاتووە هەر بەشێکیش تایبەتمەندی جیاوازی تێدایە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ئاودانی دارەکان و باخچەکانی پارکەکە لە ڕێگەی ئاوەڕۆی ناوچەکە کە بەڕێگەیەکی تایبەت دووبارە پاک دەکرێتەوە و بۆ پارکەکە بەکار دێت، هاوکات کارەباکەشی لە وزەی خۆر بۆ دابین دەکرێت، پێشبینی دەکەین لەکاتی دەستپێکردنی چوار تا پێنج ساڵی پێویست بێت ئینجا تەواو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەمێکی چڕ هەولێری داپۆشیوە و پێشبینی بارانبارین دەکرێت
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تەم دووبارە فڕۆکەخانەکانی عێراقی پەکخست و گەشتەکانی ڕاگرت
- ژینگە
- 13 کانوونی یەکەم
هۆشدارییەک لە کەشناسیی عێراقەوە لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە






