
دیمەنی ئەبو لوئلوئە بە دەستگیرکراوی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
گرووپی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری سەر بە یەکە جیاوازەکانی هێزەکەی ڕاگەیاند، کە گومانیان لێدەکرێت لە کاتی کۆنترۆڵکردنی شاری فاشەردا کۆمەڵکوژییان ئەنجام داوە، هاوکات لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکانی کوشتنی هەزاران خەڵکی مەدەنی دەستیپێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ساڵە شەڕ لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە هەرێمی دارفۆر لە ڕۆژئاوای سوودان دەستیپێکردووە. ماوەی 18 مانگ بوو هێزەکانی پشتیوانیی خێرا گەمارۆی شاری فاشەریان دابوو، بەڵام یەکشەممەی ڕابردوو، توانییان شارەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەگوێرەی سوپای سوودان، تەنیا لە 26 و 27ـی ئەم مانگە زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیی مەدەنیی بێ چەک لەسێدارەدران و کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون.
زانیاریی زیاتر: هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بە کۆنترۆڵکردنی تەواوی فاشەر هەر پێنج ویلایەتی دارفۆریان کۆنترۆڵ کرد، بەمەش وڵاتەکە دابەش بووە لە نێوان ڕۆژهەڵات لەژێر دەسەڵاتی سوپایە و ڕۆژئاوا لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنتڕۆڵ کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە ڕاگەیێنراوێکدا شەوی پێنجشەممە بڵاوی کردەوە: بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی و پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی ڕەفتار و بنەماکانی سەربازی لەکاتی جەنگدا، هێزەکانمان ژمارەیەک لەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە تۆمەتباربوون بە پێشێلکارییەکان لە شاری فاشەر، دیارترینیان (ئەبو لوئلوئە).
لە ڕاگەیێنراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنە یاساییە پەیوەندیدارەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوان و ئامادە دەکرێن بۆ دادگاییکردن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی چوارشەممە، محەممەد حەمدان دەگەڵۆ ناسراو بە حەمێدتی کە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرایە، پەشیمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو "کارەساتە" کە بەسەر دانیشتووانی شاری فاشەردا هات لە دوای ئەوەی هێزەکانی کۆنترۆڵیان کرد.
پێشێلکارییەکان پشتڕاسکراونەتەوە
لە گرتە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن ئاژانسی "فرانس پرێس" پشتڕاستکراوەتەوە، ئەبو لوئلوئە دەردەکەوێت کە لە نزیکەوە تەقە لە خەڵکی مەدەنی دەکات. لە گرتەیەکی دیکە لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار لەناو کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سووتا و ژمارەیەک تەرم دەردەکەوێت و ئاماژەی سەرکەوتن بەرز دەکاتەوە. لەبەرامبەردا هێزەکانی پشتیوانی خێرا گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە کە ئەبو لوئلوئە لە زیندانێکی باکووری دارفور زیندانی کراوە.
ئامارە فەرمییەکان
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە نزیکەی 36 هەزار هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی شەڕی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سوودان لە شاری فاشەرەوە بەرەو شاری تەویلە ئاوارە بوون کە ئەم شارەش لە بنەڕەتدا 650 هەزار ئاوارەی تێدایە.
سەرکۆنەی نێودەوڵەتی و دۆخی مرۆیی
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی سوودان سەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی کرد و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕ و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فاشەری کرد.
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچە گەمارۆدراوەکاندا لە فاشەر گیریان خواردووە، ڕووبەڕووی بارودۆخی مرۆیی ترسناک بوونەتەوە، بەبێ خۆراک و ئاو و پێداویستییە سەرەتاییەکان ماونەتەوە.
ئەو نووسینگەیە لە ڕاپۆرتەکەیدا پشتڕاستیکردووەتەوە پێشێلکاری جددی و چەندین تاوان کراون لە کاتی کۆنترۆڵکردنی شارەکانی فاشەر و بارا لەلایەن گرووپی پشتیوانیی خێراوە.
نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، گوللەبارانکردنی خەڵک، کۆمەڵکوژی، دەستدرێژیی سێکسی و ناچاکردنی ئاوارەبوونی زۆرەملێی بەرامبەر دانیشووانی ئەو دوو شارە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق وەڵامی ڕاپۆرتی میدیایەکی ئەمریکی دەداتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا یاسای قەیسەر لەسەر سووریا هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: مێژوو ئیسپاتی کردووە یەکلایەن ناتوانێت حوکمی عێراق بکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیرم لە هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا نەکردووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سزاکانی ئەمریکا کێشە بۆ مووچەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفربارین باکووری کوردستانی جوانتر کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەولێر دوازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی بە بەشداری هەزاران كەس بەڕێوەچوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هەوڵێکی نهێنی ئەمریکا بۆ ڕفاندنی سەرۆکی ڤەنزوێلا شکست دەهێنێت
30 تشرینی یەکەم

مێژووی گوندەکانی هەورامان بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
30 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 29 تشرینی یەکەم
هێزەکانی پشتیوانیی خێرا هەزاران مەدەنی لە سوودان دەکوژن






