
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مارک ساڤایا، نێردەی ترەمپ بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
دەستنیشانکردنی نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، گۆڕانکاریی دەکات لە سیناریۆکانی پێكهێنانی حکومەت لەپاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئامانجی یەکەمیش دوورخستنەوەی هەژموونی هێز و لایەنە پشتیوانەکانی ئێرانە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی، یەکێک لە ئەرکەکانی مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، دوورخستنەوەی هەر لایەنێکی نزیک لە ئێرانە لە حکومەتی داهاتووی عێراق، بەتایبەتی ئەو هێز و لایەنانەی گرووپی چەکدارییان هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی مەدا، بەپشتبەستن بە زانیاری و شیکاری سیاسیی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، مارک ساڤایا ڕەنگە گرووپێکی سیاسی نوێ بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغی داهاتووی عێراق لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دابمەزرێنێت.
زانیاریی زیاتر: هەر سەبارەت بەم بابەتە، مارک ساڤایا، نێردەی ترەمپ بۆ عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بەگرووپە چەکدارەکان ئەوەیە کە هیچ جێگەیەک بۆ ئەو گرووپانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نابێتەوە، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراقیش بە بوونی هێزێکی ئەمنیی یەکگرتوو لەژێر سەرکردایەتی یەک حکومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەدیدێت، بەبێ ئەمەش سەروەری و پێشکەوتنی عێراق لە مەترسیدا دەمێنێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم پەیامەی ساڤایا ناوەڕۆکی ئەو ڕاپۆرت و بۆچوون و شیکارییانە سەبارەت بە ئەرکەکانی ساڤایا پشت ڕاست دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئیحسان شەممەری، پڕۆفیسۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی بەغدا، ڕایگەیاند: ڕەنگە چوارچێوەی هەماهەنگی بە دوورخستنەوەی هەندێک لە لایەنەکانی لە هاوکێشە نوێیەکەدا سازش بۆ رازیکردنی ئەمریکا بکات.
کۆتا هۆشداریی: بەپێیی هەندێک زانیاری، واشنتن بە سەرکردایەتیی عێراقی ڕاگەیاندووە، ڕێگە نادات جارێکی دیکە وڵاتانی هەرێمی لە دامەزراندنی حکومەتی داهاتووی عێراق دەستوەردەن بەتایبەتی لە بەشێک لە وەزارەت و دەستە و ناوەندە ئەمنیی و سەربازییەکان، نێردەی نوێی ئەمریکاش بۆ عێراق کارەکانی لەسەر ئەم بنەمایە دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: ڤەنزوێلا هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و حیزبوڵڵا هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێژوو سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە: نهێنیی مۆمیا 12 هەزار ساڵییەکان ئاشکرا بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

مێژوو سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە: نهێنیی مۆمیا 12 هەزار ساڵییەکان ئاشکرا بوو
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ چەند دیمەنێکی وەرزە ئاڵتوونییەکەی ساڵ لە کوردستانی ڕەنگین
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 18 کانوونی یەکەم
ئەمریکا مەرجی نوێ بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دادەنێت
- ڕاپۆرت
- 18 کانوونی یەکەم
عێراق بەرەو کۆبوونەوەی پەرلەمانێکی بێ سەرۆک هەنگاو دەنێت
- ڕاپۆرت
- 17 کانوونی یەکەم
عێراق دەیەوێت بە کۆنکرێت ڕێگە لە تیرۆر و ماددەی هۆشبەر بگرێت
- ڕاپۆرت
- 12 کانوونی یەکەم
چیرۆکەکانی ژێر خێمەکانی ئاڤا
- ڕاپۆرت
- 11 کانوونی یەکەم
چیرۆکی "ڕۆژی قیامەت" لە قوتابخانەکەی چەمچەماڵ





