
دیمەنی دەروازەی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
دوای مژدەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە سەنتەری شاری ڕانیە و زیاتر لە 135 هەزار هاونیشتمانی قەزاکە لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مژدەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەنتەری قەزای ڕانیە ڕاگەیاند، ئەمڕۆش بە فەرمی پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە ڕانیە.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤایان گوت: پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە سەنتەری قەزای ڕانیە، کارەبای 24 کاتژمێری بە 30 هەزار هاوبەش دراوە، کە زیاتر لە 135 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوونە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی ڕووناکی زیاتر لە 100 مۆلیدە لە ڕانیە دەکوژێنێتەوە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگەی ڕانیە و دەوروبەری دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاونیشتمانی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەندبوونە و کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە کە دەکاتە نزیکەی 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، هاوکات پڕۆژەی ڕووناکی نزیکەی سێ هەزار و 700 مۆلیدەی کوژاندووەتەوە، کە دەکاتە 50%ـی کۆی مۆلیدەکانی کوردستان.
بۆچی گرنگە: سوودمەندبووانی پڕۆژەی ڕووناکی جگە لەوەی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت، لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاونیشتمانیان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە.
باکگراوند: مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند؟
- ژینگە
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە دەروازەیەکی سنووری وەستا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە کەرکووک کرایە پشوو
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پێویستە لە دهۆک ئامادەکاری باش بۆ لافاو بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێرپەنجەی گەندەڵی و بەهەدەردانی خێروبێری وڵات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری جینۆسایدی بارزانییەکان دادگایی دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی جەهەپە: بڕیاری نەچوونمان بۆ لای ئۆجەلان دروست بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: وڵاتانی ڕۆژئاوا جەنگێکی گشتگیریان دژی ئێران ڕاگەیاندووە






