یەکێتی ڤیدیۆی کوشتن و سووتاندنی گەنجەکەی لالەزار نیشانی کەسوکاری دەدەن
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێریی شەوی هێرشکردنە سەر لالەزاری پیشانی دوو برای ڕێکار عەبدولڕەزاق داوە کە تیایدا دەردەکەوێت دوای برینداربوونی، براکەیان لەلایەن درۆنێکی خۆکوژییەوە دەسوتێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی نزیکەی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار، چەند کەسێک کوژران و تەرمەکانیان سووتان، ڕۆژی دووشەممە، ناسنامەی یەکێک لە تەرمە سووتاوەکان لەلایەن پزیشکی دادی سلێمانی ئاشکرا کرا، دەرکەوت تەرمی ڕێکار عەبدولڕەزاقی تەمەن 28 ساڵانە، ڕۆژی سێشەممە لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و لە سۆران بەخاکسپێردرا.
خانەوادەی ڕێکار عەبدولڕەزاق ئەمڕۆ چوونەتە شاری سلێمانی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان. پرۆسەکە لەژێر ڕێوشوێنێکی ئەمنی تونددا بەڕێوەچووە و هێزە ئەمنییەکان لە سەرەتادا داوایان لێکردبوون کە لە بازگەی کەڵەوانان چاوەڕێ بکەن، پاشان براون بۆ پزیشکی دادی سلێمانی لە گەڕەکی قەنات.
زانیاریی تایبەت؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لە پزیشکی دادی سلێمانی، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێری شەوی ڕووداوەکەی پیشانی دوو برای ڕێکار داوە. لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە ڕێکار لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (میگزەمینی) بووە و دوو پێشمەرگەی دیکەی لەگەڵدا بووە.
بەگوێرەی گێڕانەوەی خانەوادەکەی، لە ڤیدیۆکەدا ڕێکار بە ڕوونی ناسراوەتەوە و لە کاتی دەستپێکردنی شەڕەکەدا، بەو چەکەی کە لەسەر ئۆتۆمبێلەکە بووە (پێدەچێت دۆشکە بووبێت) بەرگری کردووە و وەڵامی هێرشی هێزەکانی یەکێتی داوەتەوە. لە کاتی شەڕەکەدا، فیشەکێکی قەناس بەر سنگی دەکەوێت و بریندار دەبێت. دوو پێشمەرگەکەی تریش کە لەگەڵی بوون، لە ئۆتۆمبێلەکە دادەبەزن و خۆیان دەشارنەوە.
ڕێکار دوای برینداربوونی، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کەوتووە و هاواری کردووە بۆ ئەوەی کەسێک بە هانایەوە بچێت. بەڵام، سەرەڕای ئەوەی کە توانای بەرگری نەماوە، درۆنێکی خۆکوژ ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکە کراوە و بەهۆی تەقینەوەکەوە، ڕێکار لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتاوە.
ئەمەش بزانە؛ ماوەیەک پێش کوژرانی، ڕێکار عەبدولڕەزاق بە هاوڕێکانی وتبوو کە "هاتمەوە باوکم ژنم بۆ دەهێنێت، ئیدی ناتوانم وەک پێشوو لەگەڵتان بێمە دەرەوە و بچینە دەرەوە بۆ پیاسە و گەڕان".
زانیاریی زیاتر؛ دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، ئێسک و پروسکی ڕێکار خرایە ناو ئەمبوڵانسێکەوە و بەرەو سۆران بەڕێکرا. لە مزگەوتی پیرەباوی سۆران، نوێژی مردووی لەسەر کرا. خانەوادەکەی پرسیاری شەرعییان لە مامۆستایەکی ئایینی کردبوو سەبارەت بە شوشتنی تەرمە سووتاوەکەی، کە وتبووی تەنها دەست تەڕکردن و هێنانی بەسەر ئێسک و پروسکەکەیدا بەسە. دواجار، تەرمەکەی برایە گۆڕستانی گوان لە سۆران و لەلایەن باوک و دایک و خوشک و براکانییەوە بەخاک سپێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەرماڵەی توێژێک
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ زاوایەک ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی دەگۆرێت بۆ تراژیدیا و مەرگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا لەناو بارەگەیەکی حەشدی شەعبی تەقینەوە ڕوویدا؛ گیان لەدەستدان هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ زاوایەک ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی دەگۆرێت بۆ تراژیدیا و مەرگ
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ڕفاندنی گەنجێکی چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانی یەکێتی
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆخی ئارام قادر دوای پێنج مانگ لە زیندان؛ ئاڤا ئاشکرای دەکات





